چی دەبێت ئەگەر واز لە خواردنی شەکر بهێنین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-10-23:29:00 - کۆدی بابەت: 2139
چی دەبێت ئەگەر واز لە خواردنی شەکر بهێنین؟

ناوه‌ڕۆك

چی ڕوودە‌دات ئە‌گە‌ر واز لە‌ خواردنی شە‌كر بھێنین؟

بە‌پێی ئە‌و توێژینە‌وانە‌ی كە‌ كراوە‌ توانیان ئە‌وە‌ بدۆزنە‌وە‌ كە‌ شە‌كر زیان بە‌ تە‌ندروستی لە‌ش دە‌گە‌یە‌نێت و مە‌ترسیدارترین كێشە‌ش كە‌ ڕووبە‌ڕوی تە‌ندروستی مرۆڤ دە‌بێتە‌وە‌ بە‌ھۆی زۆر خواردنی شە‌كرە‌وە‌، توشبوونە‌ بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌، پرسیارە‌كە‌ ئە‌وە‌یە‌ ئە‌گە‌ر ماوە‌یە‌ك واز لە‌ خواردنی شە‌كر بھێنین چی بە‌سە‌ر ژیان و جە‌ستە‌ و تە‌ندروستیتان ڕوودە‌دات؟
شە‌كر بڕێكی زۆر فرە‌كتۆزی تێدایە‌ كە‌ كاری جگە‌ر قورس دە‌كات، پێش ئە‌وە‌ی شە‌كر بچێتە‌ ناو خوێنە‌وە‌ بە‌ كۆئە‌ندامی ھە‌رسدا تێدە‌پە‌ڕێت كە‌ دە‌گۆڕێت بۆ دووشەكر  وە‌كو گلۆكۆز و فرە‌كتۆز، دروستبوونی شە‌كرەی جۆری دوو كە‌ لە‌لایە‌ن پە‌نكریاسە‌وە‌ دە‌ردە‌درێ و شە‌كری خوێن بە‌رز دەكاتە‌وە‌، ھە‌رچە‌ندە‌ بە‌ھۆی ھۆڕمۆنی ئە‌نسۆلینە‌وە‌ ئە‌و جۆرە‌ شە‌كرە‌ دە‌توێنرێتە‌وە‌، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ھاتوو ئە‌م تووشی كێشە‌ی كە‌می دە‌ردانی ھۆڕمۆنی ئە‌نسۆلین بوون، ئە‌وا تووشی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ی جۆری دوو دە‌بن.
ئە‌گە‌ر ھاتوو توشی ئە‌م جۆرە‌ نە‌خۆشیە‌ بووی، كاریگە‌ری گە‌ورە‌ لە‌سە‌ر تە‌ندروستی و ژیانت جێدە‌ھێڵێ و دە‌بێتە‌ ھۆی زوو پیربوون و توشبوون بە‌ جۆرە‌كانی شێرپە‌نجە‌، ھە‌ست بە‌ كێشە‌و گرفت و نە‌خۆشی لە‌ كۆئە‌ندامی ھە‌رس دە‌كە‌ن، خێرا ماندوو دە‌بن و بێ وزە‌ دە‌بن.
ھە‌روە‌ھا مە‌ترسی تووشبوون بە‌ نە‌خۆشیە‌كانی دڵ زیاد دە‌بێ، ئێسك دە‌پووكێتە‌وە‌ و خواردنی بە‌ردە‌وامی شە‌كر دە‌بێتە‌ ھۆی بیركردنە‌وە‌ی نادروست، شە‌كە‌تی و بە‌ردە‌وام خە‌واڵوو دە‌ركە‌وتون، ھە‌ڵاوسانی گە‌دە‌ دوای ژە‌مە‌كانی خواردن، سە‌رئێشە‌، ئازار، قە‌بزی، سكچوون، ھە‌تسە‌وە‌ری، ناجێگیری باری دە‌روونی و زۆر كێشە‌ی تریش ڕووبە‌ڕوتان دە‌بێتە‌وە‌.


چی ڕوودە‌دات كاتێك دوور دە‌كە‌ویتە‌وە‌ و بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك شە‌كر ناخۆیت؟

ئە‌گە‌ر ئیتر دوور‌كە‌ویتە‌وە‌ و چیتر شە‌كر نەخۆیت لە‌ نێو خواردن و خواردنە‌وە‌كانی نە‌كە‌یت و بە‌یە‌كجاری دە‌ستبە‌رداری بیت، لە‌ ھە‌موو ئە‌و كێشە‌ و گرفتە‌ تە‌ندروستیانە‌ی باسمان لێوە‌كردن، بۆ ھە‌میشە‌ دوور دە‌بیت، شە‌كر وە‌كو نیكۆتینی جگە‌رە‌ و خواردنە‌وە‌ كھولیە‌كان و ماددە‌ ھۆشبە‌رە‌كان وایە‌، ھە‌ركات وازی لێ بھێنیت، جە‌ستە‌ت بە‌ردە‌وام بە‌شێوە‌یە‌كی ناڕاستە‌وخۆ داوای دە‌كات و بە‌ردە‌وام حە‌زت بۆی دە‌چێت، ئە‌مە‌ش بە‌ھۆی دە‌ردانی ھۆرمۆنی دۆپامینە‌ لە‌لایە‌ن مێشكە‌وە‌، ئە‌م ھۆڕمۆنە‌ وا دە‌كات بە‌ردە‌وام زۆرتر و زیاتر حە‌ز بە‌ شە‌كر بكە‌ن، بۆیە‌ دە‌ستبە‌رداربوون لە‌ شە‌كر كارێكی ئاسان نییە‌، بە‌ڵام كاتێ وازی لێدە‌ھێنن، ئە‌وا بە‌یە‌كجاری لە‌كۆڵ ئە‌و ھە‌موو كێشە‌یە‌ و ئە‌و ھە‌موو نە‌خۆشیە‌ی باسیشی لێوە‌كراوە‌ دوور دە‌كە‌ونە‌وە‌.


سەرچاوەکان



732 بینین