مێژووی مەعدەنوس و سوودەکانئ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-10-23:47:00 - کۆدی بابەت: 2142
مێژووی مەعدەنوس و سوودەکانئ

ناوه‌ڕۆك

مێژووی مە‌عدە‌نوس و بە‌كارھێنانی بۆ سوودگە‌یاندن بە‌ تە‌ندروستی مرۆڤ

بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌كی ئیتاڵی دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ ئە‌وانە‌ی بە شێوەیەكی ڕۆژانە‌ مە‌عدە‌نوس دە‌خۆن بە‌ ڕێژە‌ی ٦٨٪‏ لە‌ مە‌ترسی توشبوون بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ی سی دوور دە‌كە‌ونە‌وە‌، بە‌ڵام لە‌ سە‌ردە‌مانی زوو و لە‌ كولتوورە‌ جیاوازە‌كاندا بە‌ر لە‌ دوو ھە‌زار ساڵ مە‌عدە‌نوس وە‌كو دە‌رمان بۆ چارە‌سە‌ری نە‌خۆشی سوودی لێوە‌رگیراوە‌. 
لە‌سە‌رە‌تدا لە‌ دە‌ریای ناوە‌ڕاستە‌وە‌ وە‌كو دە‌رمان بە‌كاردە‌ھێندرا، وە‌ ھە‌روە‌ھا مە‌عدە‌نوس وە‌كو چارە‌سە‌رێك بۆ ڕاماڵینی بە‌ردی گورچیلە‌ بە‌كاردە‌ھێندرێت. گە‌ڵای مە‌عدە‌نوسی خاو وە‌كو دە‌رمانی میزكردن بە‌كاردە‌ھێنرێت، لە‌ڕێی وە‌رگرتنی بڕێكی زۆر ئۆكسجین و دە‌ركردنی بە‌ردی گورچیلە‌ و چارە‌سە‌ركردنی ھە‌وكردنی درێژخایە‌ن و پرۆستات و منداڵدان، ھە‌روە‌ھا خواردنە‌وە‌ی چای مە‌عدە‌نوس وە‌كو چارە‌سە‌رێك بۆ ڕۆماتیزم نە‌كاردە‌ھێندرێت.

زیاد لە‌وە‌ش مە‌عدە‌نوس دە‌وڵە‌مندە‌ بە‌ ڤیتامین و كانزاكان:
ڤیتامین كە‌ی، ئە‌ی (بێتا_كارۆتین) ڤیتامین سی، بی، ئاسن و مە‌گنسیۆم، كلۆرۆفیل، ھیستە‌دیین (كە‌ ترشێكی ئە‌مینی گرنگە‌)وە‌ ھە‌روە‌ھا لە‌ ئە‌نجامی ئە‌و توێژینە‌وانە‌ی كە‌ كراوە‌ لە‌سە‌ر سوودە‌كانی مە‌عدە‌نوس ئە‌وە‌یان ئاشكرا كردووە‌ بە‌ھۆی ئە‌و بڕە‌ زۆرە‌ی دژە‌ ئۆكسید كە‌تێیدایە‌ فشاری خوێن ڕێكدە‌خات و وە‌كو دژە‌ بە‌كتریا و كە‌ڕوو و میكرۆبات بە‌كاردە‌ھێنرێ.


سەرچاوەکان



981 بینین