کاریگەری یاری و ئامێری یاریکردن لە کەسایەتی منداڵدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-00:11:00 - کۆدی بابەت: 2144
کاریگەری یاری و ئامێری یاریکردن لە کەسایەتی منداڵدا

ناوه‌ڕۆك

کاریگەری یاری و ئامێری یاری کردن لە کەسایەتی منداڵدا

مندڵان بە گشتی زۆرێک لە کاتیان لە ماوەی شەو و ڕۆژدا بە یاری کردن بەسەر دەبەن و تام و چێژی تایبەتی لێ وەردەرگن، خۆیان سەرقاڵ دەکەن بە چەندەها یاری و زوو زوو وازی لێ دەهێنن و تاقەتی خۆیانی پێ دەر ئەکەن، پەی بە ڕێژە و جۆری توانا و خالی لاوازی خۆیان دەبەن، تەنها مەبەستیشیان جگە لەو حەزە سروشتییەی لە ناخیاندا هەیە هیچی تر نییە، لە جموجۆڵ و هاوڕێیەتی کردنی بەرامبەرەکەیان و لە بەشداری لە جۆر و شێوازی یاریکردن و سەرگەرمی و پشوناسینی دەوروبەر و ..هتد، تێکەل بوون و ئاشنایەتی کردن بە خۆشی حەزە دەروونیەکان و هەڵهاتنە لە خەم و گریان و ناڕەحەتییەکان.

سوودی یاریکردن

یاری بۆ منداڵان کاریگەری بنەڕەتی و تایبەتی خۆی هەیە، هۆکارێکە بۆ زیادکردنی خۆیان و مامەڵە کردنە لەگەڵ جگە لە خۆیان، پاڵنەرێکە بۆ شادکردنیان و کرانەوەی دەروون و بزواندنی بەهرەکانیان، لەم سۆنگەوەیە دایکان و باوکان دەتوانن لە کاتی سەرگەرمی و منداڵەکانیان بە یاری کردن ئەم هەلە بقۆزنەوە و پەیان و ڕاسپاردەی خۆیانیان پێ ڕابگەیەنن، فرەست دانان بە منداڵ بۆ یاری کردن و کڕینی کەرەستەی یاری بەپێی پێویست و مۆڵەتی چوونە دەرەوە و هاوڕێیەتی کەسانی تر، ئەوە بێگومان زیاتر دەچن بە دەم دایک و باوکیانەوە و دەبێتە پردێک لە پەیوەندی نێوان منداڵ و بەخێوکەر.

یاری بۆ ناسینی منداڵ

لە ڕێگای یاری کردن و کەلوپەلی یاریکردنەوە دەتوانن کەسایەتی مندال دیاری بکەین و دەرک بە بەهرە و حەزەکانیان بکەین و لەو سۆنگەیەوە کاریان لەسەر بکەین.
یارمەتیان بدەین بۆ کارکردن لەو بوارەدا بۆ نموونە: منداڵێک حەزی لە یاری تۆپی پێیە، بۆیە هەر لە کڕین و بەدەست هێنانی ئەتاری و جلوبەرگی وەرزش و ... هتدن دەتوانین بەپێی پێویست و توانای ماددی بەخوێکەر ئەگەر گونجا بۆیان بڕکردێت  ویارمەتییان بدرێت. یان بە واتایەکی تر کەسایەتی منداڵت بۆ دەردەکەوێت لەم لایەنەوە کە ئایا کەسێکی بەهێز و توانا و چاونەترسە یان بە پێچەوانەوە، هەر لەم سۆنگەیەوە دەتوانیت هەستی شەڕەنگێزی و توڕەیی و لاساری یاخود دۆستایەتی و بلیمەتی و لەسەرخۆیی کەسایەتی دیاری بکەیت، کار لەسەر خاڵە جێگیر و باشەکان بکرێت و یارمەتی بدرێت و ئافەرین و دەستخحشی لێبکرێت و هانی بدەریت لەسەر بەردەوامی، خۆ ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو ئەوا هەوڵی چاکسازی و تەمێ کردنی لەگەڵدا بدرێت و بە شێوازێکی نەرم و نیان و جوان بۆی چارەسەر بکرێت، دەتوانرێت تێی بگەیەنرێط کە چ حەز و ئارەزوویەکی هەیە، کاتێک کە بێتاقەتە و گلەیی هەیە داوای چی دەکات بچۆ بە دەمییەوە، زۆریک لە سیفات و تایبەتمەنیدی وەکو لێهاتووی و ترس ومیهرەبانی و هێزی داهێنانکاری و گۆشەگیری یان گەشبینی و وریایی، ئەمانە و چەندانی تر لە کاتی سەرگەرمی بە یاریکرندەوە بە دیار ئەکەون و بەی پێ دەبرێت.

هەڵبژراردنی ئامێرەکانی یاریکردن

هەڵبژاردنی جۆری یاری و ئامێری یاریکردن بۆ منداڵان تایبەتمەندی و کاریگەری خۆی هەیە، جوانی شتەکەش نابێت بەپێی پێوەری تۆ بێت، پێویستە خۆی سەرپشک بێت بۆ هەڵبژاردنی هەر کەرەستەیەک کە حەزی لێدەکرێت یاری پێبکات، لەوانەیە ئەو حەزی لە شتێک بێت بچووک بێت و نرخەکەشی هەرزان بێت، لەوانەیە ئەوەی تۆ دیاری دەکەیت لە قەبارە و جۆریشدا جیاواز بێت و لە نرخیشدا گران بێت و بە دڵی ئەویش نەبێت، ئەمەش بەستراوە بە تەمەن و کەسایەتی منداڵەکە و ئەو شوێنەی کە تێێدا دەژی، بۆیە پێویستە دایک و باوک و بەخێوکەری منداڵ ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکان و شارەزای حەز و زەوقی منداڵەکانیان بن و بەپێی توانا بچن بەدەم توانا و داخوازیەکانیانەوە و پێویستییەکانیان بۆ جێبەجێ بکەن بە لەبەرچاوگرتنی باری ئابووری و پاشان تەمەن و کەسایەتی منداڵەکە و دوای ئەوە دەوروبەر و هاوڕێکانی، نە لەوان زیاتری هەبێت و نە لەوان کەمتریش، ئەمەش حەزێک و کرانەوەیەکی تری نوێ ئەبەخشێ بە منداڵ و خۆیشی سودمەند دەبێت و تۆش دەتوانیت کەڵکی لێ وەربگریت و کەسایەتی بناسیت. لەبەرچاوگرتنی تەمەنی خاڵێکی تر لەسەر دیاریکردنی کەسایەتی منداڵ و پەی بردن بە جیهانی ناوەوەی لەبەرچاوگرتنی تەمەنیەتی، لێرەدە مەبەستمان چۆنیەتی هەڵس و کەوت و مامەڵە کردن نییە لەگەڵیدا، بەڵکو مەبەست دیاریکردنی تەمەن و لەبەرچاوگرتنیەتی لە کاتێکدا کەل و پەلی یاریکردنی بۆ دەکڕیت یان بە دیاری بۆی دەهێنیت، ئایا بۆ تەمەنی دەگونجێت و حەزی لێیەتی؟ ئایا کەڵکی لێ وەردەگرێت؟ بەم هەنگاوەی تۆ دەستگیرۆیت کردووە بۆ ئەوەی بزانێت چ یارییەک ئەنجام بدات و خۆی بە چییەوە سەرگەرم بکات، وە نیشانی ئەدات چەندە حسابت بۆ کردووە و تا چ ئەندازەیەک خوێندنەوەت بۆ کردووە و تا چ ئەندازەیەک خوێندنەوەت هەیە بۆی، ئایا باش دەیناسیت کە حەزی لەو شتەیە کە بۆت هێناوە یان تەمەنت لەبەرچاوگرتووە و بۆت کڕیوە، پێویستە ڕەچاوی هەردوو حاڵەتەکە بکەیت وەک وتمان بەپێی توانا بێ بەشی مەکە لە حەز و نازی منداڵیەتی، دەرک کردن بە سەلیقە و توانا و لێهاتووی منداڵەکەش لەسەر دایک و باوک پێویستە.

جۆری یاری و ئامێری کەل و پەلی کچان و کوڕان

منداڵی خوار تەمەنی پێج ساڵ هەرچەندە تا ڕادەیەک ئامێر و کەلوپەلی یاریکردنیان جیاواز نییە و کێشەیەکیش دروست ناکات بۆ منداڵەکان و دایک و باوکیشی، بەڵام شێوازی یارییەکەیان زۆرجار جیاوازی دەبێت و هەریەک بە جۆرێک خۆی پێ سەرگەرم دکەات، بە تایبەتی خوار تەمەنی یەک ساڵ، چونکە تەنها فێری وەرگرتن و داواکردنی دەبێت، یان بیشکێنێت و تێکی بدات یان بیکات بە دەمیدا، ئەمەش تا تەمەنیان زیاد دەبێت بێگومان خاڵی هاوبەشیان کەم دەبێتەوە، ئەمەش بە کرانەوەی مێشک و دڵیان هەریەک لە ئاستی خۆی مەیلی بۆ شتێک دەڕوات و حەزی لە جۆرە یارییەکە.

ئەو منداڵانەی کە یاری ناکەن

دکتۆر (کارولین پلان) مامۆستای دەروون ناسی منداڵان لە زانکۆی لەندەن لە کتێبەکەیدا بە ناوی (کەسایەتی منداڵ) دەڵێ:

منداڵ لە تەمەنی یاری کردن و کاتی سەرگەرمیدا دەتوانێت پەی بە کەسایەتی بدەیت و ناوەوەی بخوێنیەوە، دەرک بە هێز و توانا شاراوە و دەرەکییەکان بکەیت، من چەندەها جار تێکەڵاوی منداڵی (١-٥) ساڵیم کردووە، خۆیان تەنها بە خوێندنەوەی کتێب و سەیرکردنی وێنەوە سەرقاڵ کردووە، بە دوور بوون لە هەموو جۆرە یارییەک کە ئاستی هەموو منداڵێک ئەنجامی دەدات، لە دوایدا لە تەمەنی مێرد منداڵی بیر و هۆشیان تەنها خوێندن و خوێندنەوە دەبێت، لەم لێکۆڵینەوەیە فێری کردن ئەو منداڵانەی کە بزێو و لاسارن کاتێک دەچنە قوتابخانە هەموو شتێک بە گاڵتە وەردەگرن و خۆیان بە خوێندنەوەوە سەرگەرم دەکەن، بەڵام شتێک ڕووبەڕووی بێتەوە ئەوەیە کە ناتوانێت پەی بە خۆیان و دەورووبەریان بەرن و یاری بکەن.

خوێندن و خوێندنەوەش سوود و تایبەتمەندی خۆی هەیە، بەڵام لە کات و تەمەنی خۆیدا، نابێت منداڵ لەو جیهانە گەورەیەی یاریکردن و سەرگەرمیدا بێ بەش بکەین، بەڵکو پێویستە هانی بدرێت و ڕێگای نیشان بدرێت و یارمەتی بدرێت، تا تاکێکی سودمەند و لێهاتوو بێت بۆ خۆی و دەوروبەری.


سەرچاوەکان



2883 بینین