چۆن ئارەزووی منداڵەکەت بۆ خواردن دەجوڵێنیت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-10:07:00 - کۆدی بابەت: 2145
چۆن ئارەزووی منداڵەکەت بۆ خواردن دەجوڵێنیت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن ئارەزووی منداڵەکەت بۆ خواردن دەجوڵێنیت؟!

بەشێک لە دایکان دڵگرانن بە دەست نەبوونی ئارەزووی منداڵەکانیان بۆ خواردن. گومانی تێدا نییە کە ئارەزوو نەکردنی منداڵ بۆ خواردن یان گۆڕانی ئارەزووی بۆ خواردن لەگەڵ باری سروشتی خۆیدا شتێکی ئاسایی نییە وە دیاری کردنی ئەو گۆڕانەش هەوڵدانی دەوێت و کارێکی ئاسان نییە، وە پێویست بە ڕاوێژی پزیشک دەکات. بەڵام پێش ئەوە پێویستە دڵنیا بین لەم خاڵانە:

  • پێویستە چاودێری منداڵ بکرێت ئەگەر منداڵ ژەمە سەرەکییەکانی نەخوارد بەڵام شیرینی و بسکویت و ... شتی تری لە بەینی ژەمەکاندا خوارد ئەوا وای لێدەکات کە ئارەزووی خواردنی ژەمەکانی نەکات.
  • هەندێک جار منداڵ نەخواردنی خۆراکی دەکات بە ئامرازێک بۆ ئەوەی خێزان گرنگی زیاتری پێبدات.
  • زۆربەی کات منداڵ بە شێوەیەکی باش خواردنی ژەمەکان دەخوات بەڵام هەر دایکان خۆزگە دەخوازن هەمیشە زیاتر بخوات.
  • ئەگەر دایک بینی منداڵەکەی خواردن ناخوات بە شێوەیەکی باش لەسەریەتی کە تێبینی تەندروستی گشتی منداڵەکەتی بکات هەروەک تێىینی چالاکی و جموجۆڵی دەکات. تا بزانێ ئایا چالاکی باش دەکات، یاری کردنی باشە، تەمەنی گێژی پێوە دیار نییە، ناخەوێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە چاودێری ئاست و توانای وردەکاری و گەشەی لەشی وە توانای بۆ بەرگری نەخۆشی، ئەگەر هەموو ئەم لایەنانەی باش بوو پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات و ئەوەی پێویستە ڕەچاوی بکات لە پێش پیشاندانی پزیشک ئەم خاڵانەیە:
  • دەرنەخستنی دڵەڕاوکێکەی لە کەم خواردنی منداڵەکەی لە بەردەم منداڵەکەدا، چونکە ئەوە وای لێدەکات کە زیاتر بە لای نەخواردندا بڕوات ئەگەر ویستی باسی بکات لە کاتی دیارنەبوونیدا.
  • پێویستە دایک ئەو شیرینی و بسکویت و شتانەی کە لە ماڵەوە دایدەنێت منداڵەکە لە ژێر چاودێری خۆیدا بیخوات، واتە خۆی بیداتێ لە سنوورێکی گونجاودا.
  • پێویستە منداڵ فێر بکرێت لەسەر خواردنی نان خواردن لەگەڵ ئەندامانی خیزان دابنیشێت وە وازی لێ بهێنرێت، بۆ ئەوەی خۆی بخوات، بەم شێوەیە منداڵەکە فێر دەبێت.
  • جۆراو جۆری خواردن و پێشکەشکردنی بە شێوەیەکی ڕازاوە و داوانەکردن لە منداڵ کە ئەوە بخوات و ئەوەی تر نەخوات، ئەم کارانە لەگەڵ منداڵدا دەبێتە هۆی جوڵاندنی ئارەزووی خواردن.


سەرچاوەکان



626 بینین