گیراوەیەکی سروشتی بۆ نەهێشتنی پەڵە و لۆچی دەوری چاو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-20:39:00 - کۆدی بابەت: 2157
گیراوەیەکی سروشتی بۆ نەهێشتنی پەڵە و لۆچی دەوری چاو

ناوه‌ڕۆك

گیراوەیەکی سروشتی بۆ نەهێشتنی لۆچ و پەڵەی دەوری چاو

کاتێک تەمەنت بەرەو سەر هەڵدەکشێت، یەک لەو نیگەرانییانەی بۆت دروست دەبێت، دەرکەوتنی هێڵێکی ڕەشە لە ژێر چاو و لۆچبوونی دەوری چاوەکانە، ڕەنگە هەر یەکەمان چەندان ڕێگەی تاقی کردبێتەوە بۆ شاردنەوەی ئەو ڕەشاییە، بەڵام بەداخەوە ئەو ڕێگانە هیچیان نەیانتوانیوە کێشەکە بنبڕ بکەن.
ڕێگەیەکی سادە و هەرزان بۆ لەناوبردنی ئەو پەڵە و لۆچیانە هەیە کە وەک چارەسەرێکی سروشتی بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لۆچەکانی دەوری چاو و ڕەشی ژێر چاو ناهێلێت و بە یەکجاری چارەسەری دەکات، بۆ دروست کردنی ئەم چارەسەر سروشتییە پێویستت بە سێ شت هەیە.

پێداویستییەکان

دەنکی قاوە یان قاوەی هاڕاو، بیبەری ڕەش، ڕۆنی گوێزی هیندی.

شێوەی دروست کردن و بەکارهێنان

ڕۆن  و قاوە و بیبەرەکە تێکەڵ بکەن و بە جوانی تێکی بدەن، پاش ئامادەکردنی گیراوەکە، بە سەری پەنجەکان بە هێواشی لە ژێر چآو و دەوروبەری بدە و لێی بگەڕێ بۆ ماوەی پێنج تا ١٠ خولەک پێیەوە بمێنێتەوە تا بەرەو وشک بوونەوە دەڕوات.
بۆ لێوەکردنی گیراوەکە لە دەموچاو پەڕۆیەکی کەتانی شێدار (نەک زۆر تەڕ) بهێنن و گیراوەکەی پێ بسڕنەوە و دواتر کرێمێکی نەرمکەرەوە یاخود هەر کرێمێک کە ڕۆژانە بۆ دەموچاوت بەکاری دەهێنی، لەو شوێنە بدە کە گیراوەکەت بۆ بەکار هێناوە.
لە هەفتەیەکدا چەند جار ئەو کردارە دووبارە بکەوە، هەر لە یەکەم شەوەوە کە بەکارت هێنا، بەیانی ئەنجامەکەیت بۆ دەردەکەوێت و بە کەمترین ماوە لەو نیگەرانییە دەرباز دەبیت.


سەرچاوەکان



903 بینین