لەگەڵ خوێندندا منداڵ پێویستی بە یاریکردنیش هەیە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-21:04:00 - کۆدی بابەت: 2161
لەگەڵ خوێندندا منداڵ پێویستی بە یاریکردنیش هەیە

ناوه‌ڕۆك

لەگەڵ خوێندندا، منداڵ پێویستی بە یاری کردنیش هەیە

زۆربەی دایکان و باوکان هەوڵ دەدەن لەگەڵ منداڵەکانیان کە زیاتر لە هەموو کارێک سەرقاڵی ئامادەکردنی وانەکانیان بن، بەڵام دەبێت ئەوەیان لەبیر بێت کە منداڵ توانایەکی باشی هەیە نابێت تەنها لە یەک کاردا کۆبکرێتەوە، جگە لەوەش وەرزش پێویستییەکی زۆر گرنگە، ئەگەر ڕێگری لە منداڵ بکرێت بۆ نەکردنی یاری و وەرزش هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە هەرگیز یاری کردن کات بەفیڕۆدان نییە، بەڵکو بەسوودیشە، چونکە منداڵ لە ماوەی یاریکرندا زیرەکی گەشە دەکات، و تواناکانی زیاد دەکات و زیاتر فێری داهێنانکاری و خۆ گونجاندنی کۆمەڵایەتی دەبێت. جگە لەمە یاری سوودی تریشی هەیە، لەوانە:

سوودی جەستەیی

ئەو زیرەکی و لێهاتووییەی منداڵ فێری دەبێت لە کاتی یاریکردندا بە حەبلێک یان یاریکردن بە تۆپێک و ڕاکردن بە دوایدا بە هەموو لایەکدا، دەبێتە هۆی ئەوەی مندال توانا و لێهاتووییەکان ڕێکبخات، بۆ نمونە کاتیک یاریزانێک دەبینێت کە دەیەوێت تۆپێک بخاتە ناو سەللەیەک یان یاریزانێک دەیەوێت نیشانەیەک بشکێنێت ماوەیەک خۆی بۆ ئامادە دەکات، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەو یاریزانە دەیەوێت هەموو توانای کۆبکاتەوە بۆ هاویشتنی ئەو تۆپە یان ئەو شتەی بەدەستییەوەیە بۆ ئەوەی هەڵی بدات و ئامانجی پى بپێکێت. ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو یاریزانە لە ئەنجامی یاری کردنەوە فێری ئەوە بوو کە چۆن توانا و هێزی کۆ بکاتەوە، بەڵام بە شێوەیەک مندال بەهۆی یاری کردنەوەی فێری هونەر و داهێنانی تازە دەبێت لە هەر کاتێکدا کە بیەوێت ئەنجامی بدات.

سوودی دەروونی و سۆز و خۆشەویستی


ئەگەر تێبینی ئەوەت کردبێت ئەو منداڵانەی کە یاری دەکەن زیاتر دڵخۆشن و ئاسوودەن لە کەسانی تر، پەیوەندی هاوڕێیەتی بە ئاسانی دەبەستیت، بۆیە پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن شوێنی گونجاو بۆ منداڵەکانمان دابین بکەین، بۆ ئەوەی یاری تێدا بکەن بە بێ ڕێگری کردن لێیان و هەموو هۆکارێکی یاری کردنیان بەپێی توانا بۆ ئامادە بکەین، بە تایبەتی زانستی، بەشداریان بکەن لە یاری کردندا.


سەرچاوەکان



1116 بینین