منداڵ لە نێوان شکاندنەوە و هاندان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-22:12:00 - کۆدی بابەت: 2167
منداڵ لە نێوان شکاندنەوە و هاندان

ناوه‌ڕۆك

منداڵ لە نێوان شکاندنەوە و هاندان

هەندێ جار دایک و باوکان وا گومان دەبەن کاتێک باسی لایەنی چاکە و بەهرەمەندێتی منداڵەکانیان بکرێت و، پاشانیش زەق بکرێتەوە، ئەوا بە خراپی و سلبی دەشکێتەوە بۆ ژیانی دواڕۆژی و یارمەتی پەروەردەی ڕاست و دروست و نەخشەکێشراو نادات.
ئەم حاڵەتەش نابێتە هاندان بەڵکو دەبێتە هۆکارێک بۆ لەخۆبایی بوون و نەزانینی گرنگی دەوروبەر و زیاد پشت بەستن بە خودی خۆی دەبێتە سیمای مامەڵە کردن لەگەڵ دەوروبەر و خێزانەکەی، بێ گومان لەم تەمەنەدا مندال زۆر پێویستی بە دەوروبەر و خێزانەکەی هەیە، بۆیە دەبینین بە پێچەوانەی ئەم حاڵەتە دایکان و باوکان هەڵدەستن بە دیارخستنی خاڵە بێهێزەکانی منداڵەکانیان و، زۆر جاریش ئەم حاڵەتە دەبێتە مامەڵەیەکی ڕۆژەنە، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ئاسەواری سلبی ئەم مامەڵانە بکەن، لێرەوە منداڵ دەخرێتە خاڵبی تاوانەوە، بەبێ ئەوەی هەوڵێک بدرێت بۆ جآرەکردنی هەنێ ڕەفتاری نادروست منداڵان، چونکە مندال تا هەڵە نەکات نازانێت دەرەنجامی کارەکەی چی بووە، لێرەوە پێویست دەکات دایکان و باوکان ژیرانە مندالەکە تێبگەیەنن، کە لایەنی خراپی کارەکانی خۆی لە چەند شتێکەوە دەبینێت.
شکاندنەوە چ بە قسە چ بە لێدان بە ئامادەبوونی خەڵکی دیکە ئاسەواری زۆر خراپی لێ دەکەوێتەوە، منداڵیش وەکو گەورە هەست بە بوونی کەسێتی خۆی دەکات و پارێزگاریشی لێ دەکات.
منداڵ هەندێ جار وشەی هەرگیز لە یاد ناکات و مامەڵەی جدی لەگەڵ دەکات و، وەکو بنچینەیەکی نەگۆڕ مامەڵە لەگەڵ ئەم وتانە دەکات.
بە تایبەتیش ئەگەر هاتوو ئەم ووتانە لە کەسێکی ئازیز وەکو باوک و دایک دەربچێت ئەوا زۆر زەحمەتە پشت گوێی بخات، لە شێوەی ئەم وتانە: تۆ بۆ هیچ کارێک بەکەڵ نایەیت، تۆ هیچ نازانی، تۆ هەرگیز فێری کار نابیت.
لەبەر ئەوە دەبینین زۆرێک لە منداڵان کاتێک تووشی ئەم حاڵەتە دەبن ڕوو لە چەند ڕەفتارێکی نابەجێ دەکەن، وەکو زوو زیز بوون لەسەر نان خواردن، کەمتەرخەمی کردن لە چوون بۆ قوتابخانە و، بایەخ نەدان بە جلوبەرگ و، پیشاندانی ڕەفتاری بچوکتر لە تەمەنی.


سەرچاوەکان



840 بینین