ئەو بەفرەی لە فیلمەکاندا هەیە چییە؟

له‌لایه‌ن: - زانیار حەسەن - به‌روار: 2021-02-12-02:22:00 - کۆدی بابەت: 2188
ئەو بەفرەی لە فیلمەکاندا هەیە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

چی دەزانیت سەبارەت بەو بەفرەی کە لە فیلم و بەرهەمە سینەماییەکانی هۆڵییود دا هەیە!؟

کۆمپانیایەکی تایبەت هەیە بۆ دروست کردنی بەفر لە فیلمەکانی هۆڵییود...

ئەو بەفرەی کە ئێمە لە فیلمەکانی هۆلییود دا دەیبینین زۆربەیان دروست کراون ، بەفرەکان بەرهەمی کۆمپانیایەکن بەناوی  Snow Business لە ساڵی 1983وه دەستی بەکار کردووە و تاوەکوو ئێستا  200 جۆری جیاوازی لە بەفر دروست کردووە

کار کردن لەگەڵ بەفری ڕاستەقینەدا بۆ وێنەگرتن کارێکی سەختە لەبەر ئەوەی لە بەردەم کامێرادا دەتووێتەوە ، بەڵام بەشێک لە فیلمەکانیش هەن کە لە ڕاستیدا لە ناو بەفری ڕاستەقینەدا وێنەگرتنیان بەرهەم هێنراوە و بۆ نموونە فیلمی The Revenant کە خودی وێنەگرتنی فیلمەکە لە ناوچەیەکی بەفراوی لە کەنەدا بەرهەم هێنراوە!


سەرچاوەکان



460 بینین