دەستەگەمەی سێکسی و وروژاندن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-12-10:41:00 - کۆدی بابەت: 2196
دەستەگەمەی سێکسی و وروژاندن

ناوه‌ڕۆك

دەستەگەمەی سێکسی و وروژاندن

کە باسی مرۆڤ دەکرێ بە گشتی، پیاوان بە بوونەوەرێکی جەستەیی هەژمار دەکرێن و ژنانیش بە مەخلووقێکی عاتیفی و سۆزپەروەر لە قەڵەم دەدرێن.
ژنان زیاتر لە پیاوان حەز بە باوەش و ڕامووسان دەکەن، دەستەگەمە لەگەڵ ئەوان دەبێ پێش چوونە ژووری خەوتن دەست پێ بکات.. دیارە لێرەدا مەبەستمان لە دەستەگەمە یان دەستبازی، هەموو ئەو شتانەیە کە هەستی جنسیی ژن دەورووژێنن، وەک: نیگا تێبڕین و دەست بۆ بردن، گەمە و گەپ لەگەڵ کردن و قسەی جنسی بۆ کردن، خستنە باری خەیاڵی سێکسی ... تاد.
بۆ ئەوەی ژیانی جنسیت زیاتر گەرموگوڕ بکەیت و بیبوژێنیتەوە، پێویستە پرسیار لە هاوسەرەکەت بکەیت ئاخۆ حەز بە چیی دەکات، بە چ شێوەیەک قەڵس دەبێت و بە چ شێوەیەک ئۆقرە دەگرێ .. ئەم بۆ ئەوەی هاوبەشیی لە هەست و سۆزەکانیدا بکەیت و ڕەچاوی ویست و ئارەزووە جنسییەکانی بکەیت.
تۆ ئەی خاتوونی بەڕێز، لە نازکردن و سۆزنواندن بۆ هاوسەرەکەت هیچ ڕژدێک مەکە، ئەزموون بکە و بزانە چ ڕێگەیەک، چ شێوەیەک، بۆ پژانی خۆشەویستی و هەڵچوونی کەفوکوڵی جنسیی پیاوەکەت باشە بێ دوودڵی و سێ و دوو بیگرە بەر.
دەکرێ ژووری خەوتن بە شێوەیەکی تایبەت بڕازێنیتەوە، بە جۆرە زەخڕەفە و ڕووناکیێک ڕێکی بخەیت، کە ڕۆمانسییەت و ورووژاندنی تێدا بێت، یان پۆشاکێکی سەرنجڕاکێش دەبەر بکەیت. 
بەشێک لە ژنان پێیان وایە جلوبەرگیان شەفاف و ڕوون بێت باشتر دەتوانن ئارەزووی مێردەکانیان بووروژێنن، بەڵام ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە، چونکە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەگەر مرۆڤ لەگەڵ شتێک ڕاهات، ئەوەی لای ئاسایی دەبێت، بۆیە دەبێت ژن تەنیا پشت بە هەستی بینینی هاوسەرەکەی نەبەستێت... ژنی زیرەک ئەو ژنەیە کە بتوانێت هەر پێنج هەستی مێردەکەی بورووژێنێت، بە بینین و  بەرکەوتن و بۆنکردن و بیستن و چێژکردن، بیخاتە دەریای لەزەت و خۆشی.
هەستی دەست لێدان و ( بەرکەوتن): لە ڕێگەی شێلان و یەکتر چەور کردن، و دەستبازی جنسیی لە نێوان ژن و مێرددا دروست دەکات.

هەستی بۆنکردن

پیاو بە بۆنی ژنان دڵی شەقار شەقار دەبێت، بۆیە باش وایە ژنان تەنیا بۆنێک دەکار نەهێنێ، هەر جارە و جۆرە بۆنێک لە خۆیان بدەن،  چونکە هەمەجۆری هەمیشە کەشێکی نوێ دروست دەکات. چەند بۆنێکی تایبەت بە ژووری خەوتن هەن، پیاوان پێی هار و هاج دەبن و دەوروژێن.

هەستی بیستن

ناوهێنانی هەقیقی چووک و زێ، جۆرێك لە ورووژانی سێکسی دروست دەکات. بە تایبەتی کە ژن بە چرپە هاوسەرەکەی دەڵێ: دەی ...


سەرچاوەکان



22883 بینین