شەیتانی بوون لە بەئاگابوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-12-11:02:00 - کۆدی بابەت: 2200
شەیتانی بوون لە بەئاگابوون

ناوه‌ڕۆك

شەیتانیبوون لە کاتی بەئاگابوون

شەیتانیبوون لە نائاگایی یان لە کاتی خەوتن، سروشتی و ناسروشتی هەیە، بەڵام شەیتانیبوون لە کاتی ئاگایی یان لە ڕۆژدا بە هەموو شێوەیەک ناسروشتییە، بەڵکە نەخۆشیشە. ئەگەر هەر کەسێک تووشی ئەم حاڵەتە بوو، پێویستە بە زوویی سەردانی پزیشک بکات و چارەسەر وەربگرێت.
زۆربەی ئەو کەسانەی شەوان لە خەودا زۆر شەیتانی دەبن، لە ڕۆژیشدا تووشی ئەو حاڵەتە دەبن، ئەو کەسانە بە وێنەی ڕووت و، یان خوێندنەوەی چیرۆکی سێکسی... دەوروژێن و شەیتانی دەبن.
لێرەدا حەز دەکەم چیرۆكی لاوێک بگێڕمەوە، کە من دەیناسم: ڕۆژێک بە یەکەوە چووینە بازاڕ، لە کاتی شتومەک کڕین، ژنێک قسەیەکی لەگەڵ کرد، ئەویش وەڵامی دایەوە، سەری خۆی خستە بن گوێی من و گوتی: کورە قەوما! گوتم چی قەوما؟ گوتی: وەڵڵا برا شەیتانی بووم! هەر ئەو لاوە بۆی باس کردم، کە چەندان جار بەم شێوەیە شەیتانی بووە... ڕێنمیاییم کرد بە زوویی سەردانی پزیشکێکی تایبەتمەند بکات، چونکە ئەوەی بێ هیچ لاموجیمێک نەخۆشییە و پێویستی بە چارەسەر هەیە، دواخستنی دەبێتە مایەی زیادبوونی نەخۆشییەکە و چارەسەر کردنی بە زەحمەت دەکەوێت.


سەرچاوەکان



1368 بینین