جۆ بایدن

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-02-13-01:44:00 - کۆدی بابەت: 2221
جۆ بایدن

ناوه‌ڕۆك

جۆ بایدن

جۆزیف ڕۆبینێت بایدن، لەدایك بووە لە سكراتۆن، پێنسلڤینیا، كە سێ برای دیكەی هەبووە و ئەم گەورەترینیان بووە، دایكی ناوی كاثرین ئێگوینا فینیگان بایدنە و باوكی ناوی جۆزێف ڕۆبینێت بایدن. لە ساڵی 1953 خێزانی بایدن ماڵیان گوێزایەوە بۆ كلایمۆنت، دیلاوێر. جۆ بایدن قوتابخانەی یاسای سیرێكیوز و زانكۆی دیلاوێری تەواو كردووە، لە ئەنجومەنی پارێزگای نیوكاسڵ كاری كردووە.

خێزانی جۆ بایدن

لە تەمەنی 29 ساڵیدا جۆ بایدن بوو بە گەنجترن كەس كە وەك ئەندامی ئەنجوومەن پیران هەڵبژێردرێت. چەند هەفتەیەك دوای بوون بە ئەندام خێزانی بایدن تووشی تراژیدیایەكی گەورە بوو، كە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا خێزانەكەی بە ناوی نێیلا و كچەكەی بە ناوی نایۆمی گیانیان لەدەستدا و هەردوو كوڕەكەی بەناوی هەنتەر و بیاو بەسەختی بریندار بوون.
بایدن سوێندی خوارد بە بەردەوام بوونی وەك ئەندامێكی ئەنجومەنی پیران، بۆیە هەموو ڕۆژێك هاتووچۆی دەكرد لە وێڵمینتۆنەوە بۆ واشنتۆن بۆ ئەوەی لەلای خێزانەكەی بمێنێتەوە، ئەم ڕەفتارەی بایدن بەدرێژایی كاركردنی لە ئەنجومەنی پیران بەردەوام بوو.
بایدە لەگەڵ جیل جایكۆبس لە ساڵێ 1977 هاوسەرگیریانكرد، لە ساڵی 1980 منداڵێكیان بوو بەناوی ئاشلی بلایزەر بایدن، جیل دكتۆرای بەدەستهێنا لە بواری پەروەردەكردندا، وەك پڕۆفیسۆری زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی ڤێرجینیا وانەی دەوتەوە.
بیاو بایدن، داواكاری گشتی دیلاوێر، كوڕە گەورەكەی جۆ بایدن لە ساڵی 2015 بەبۆنەی توشبوونی بە شێرپەنجەی مێشك گیانی لەدەستدا، بینینی بیاو و تێكۆشانی لەكەڵ نەخۆشی شێرپەنجەدا بو هۆی هاندانی زیاتری جۆ بایدن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی و هەوڵدا بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە.

ڕێبەرێك لە ئەنجوومەنی پیراندا

وەك سیناتۆرێك لە دیلاوێر بۆ ماوەی 36 ساڵ، جۆ بایدن وەك ڕیبەرێك خوی دەردەخست و ڕوبەڕووی كێشەكان و نەهامەتیەكانی نەتەوەكەی دەبوویەوە. بایدن وەک سەرۆک یاخود ئەندامی لیژنەی دادی ئەنجومەنی پیران بە فراوانی ناسرا بە بۆنەی نوسینی (Violence Against Women Act)، كە یاسادانانێكی نوێ بوو كە تێیدا سزای ئەو تاوانانەی بەمبەر ئافرەتان دەكرا توندتر و زیاتر كرا.
هەروەها بایدن ئەندامی پلەبەرزی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران بوو بۆ ماوەی 12 ساڵ، كە ڕۆڵێكی بەچاوی هەبوو لە ڕێككردنەوەی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان. هەروەها لە ڕیزی پێشەوەی یاسادانان بوو بۆ ئەو كێشانەی پەیوەندی بە تیرۆر، چەكی كۆمەڵكوژ، ئەوروپای دوای جەنگی سارد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا، هەروەها نەهێشتنی ڕەگەز پەرستی.

چل و حەوتەمین جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان

وەك جێگری سەرۆك، بایدن بەردەوام بوو لە بەڕێوەبردن و نوێنەرایەتی كردنی وڵاتەكەی لە دەرەوە. بایدن دانیشتنی كابینەكانی سەرۆك كۆماری بەڕێوەدەبرد، لەگەڵ كۆنگرێسدا كاری دەكرد بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ژیانی چینی ناوەڕاست لە ئەمریكادا، كەمكردنەوەی توندوتیژی چەكداری، كەمكردنەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان، هەروەها چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە.
بایدن سەرپەرشتی و یارمەتی سەرۆك ئۆبامایدا لە جێبەجی كردنی (كاری گێڕانەوە-Recovery Act)، كە گەورەترین پڕۆژەی هەستانەوەی ئابوورییە لە وڵاتەكەدا و بەهێزترین پابەندبوونە بۆ بەكارهێنانی وزەی پاك. ئەم پلانەی بایدن ڕیگری كرد لە دروستبوونی چەندین كێشەی ناوخۆیی، هەستا بە دروستكردن و ڕزگاركردنی چەندین ملیۆن كار، هەروەها بۆیە هۆی گەشەكردنی كار بۆ ماوەی 75 مانگ. بایدن هەموو ئەم كارانەی كرد بەبێ فیڕۆدان و فێڵ كردن، كە بە كارامەترین پلانی حكومەت دادەنرێت لە مێژووی وڵاتەكەدا.
سەرۆك ئۆباما و جێگری سەرۆك بایدن ڕێگەیان خۆشكرد بو تەواوكردنی (كاری پاراستن-Care Act)، كە ژمارەی ئەو كەسانەی بیمەی تەندروستیان نیە لە ئەمریكادا بە ڕێژەی 20 ملیۆن كەمكردەوە، هەروەها ئەو كۆمپانیایانەی داخست كە بە بۆنەی چەند مەرجێكەوە بیمەی تەندروستیان نەدەكرد.
بایدن وەك كەسێكی تایبەت كاری دەكرد بۆ دیپلۆماسی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە بەشی ڕۆژئاوادا، پەیوەندییەكانی لەگەڵ هاوپەیمانەكانی بەهێزتر كرد لە ئەوروپا و ئاسیا، هەروەها سەرپەرشتی گێڕانەوە 150 هەزار سەربازی كرد لە عێراقەوە.
لە مەڕاسیمێكدا لە كۆشكی سپی، ئۆباما خەڵاتی سەربەخۆیی بەخشی بە بایدن، كە بەرزترین خەڵاتی مەدەنییە لە ویلایەتەكەدا.

بەشێكی نوێ

پاش ئەوەی كە بایدن كۆشكی سپی بەجێدەهێڵێت بەردەوام دەبێت لە باشتركردنی ژیانی هەموو تاكێك بە دامەزراندنی (دامەزراوەی بایدن)، (Biden Cancer Initiative) بۆ چارەسەر كردنی نەخۆشی شێرپەنجە، سەنتەری پێن بایدن بۆ دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە جیهانییەكان، هەروەها ڕێخراوی بایدن لە زانكۆی دیلاوێر.
لە 25 ئایاری 2019 بادن ڕایگەیاند كە یەكێكە لە كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، خۆكاندید كردنی بایدن لەسەر سێ بنەما بەند بوو، جەنگكردن لە پێناو ڕۆحی نەتەوەكەیان، دووبارە بنیادنانەوەی چینی ناوەند (كە بڕبڕەی پشتی نەتەوەكەیە)، بانگهێشت كردن بۆ یەكدەنگی و ڕەفتاركردن وەك یەك ئەمریكا. ئەم نامەی بایدن لە ساڵی 2020 زیاتر دەنگی دایەوە بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی پەتا و تێكشكانی باری ئابووری و هەروەها زیادبوونی ڕەگەزپەرستی.


سەرچاوەکان



997 بینین