هاوسەنگی ڤیتامینەکانی لەشت ڕابگرە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-02:14:00 - کۆدی بابەت: 2242
هاوسەنگی ڤیتامینەکانی لەشت ڕابگرە

ناوه‌ڕۆك

هاوسەنگی ڤیتامینەکانی لەشت ڕاگرە

چۆن بە کەمیی ڤیتامینی پێویست، تەندروستی مرۆڤ ناجێگیر دەبێت، بە پێچەوانەوە زیاد بەکاربردنی ڤیتامینەکان، کاردانەوەی خراپی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ هەیە.
توێژەرانی ئەمریکی پسپۆر لە بواری شێرپەنجە ئاشکرای دەکەن، خەڵکێکی زۆر لە سەرانسەری جیهان ڕۆژانە جۆرەها حەبی هەڵگری ڤیتامین بەکاردێنن، بەڵام ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە و زیاد بەکارهێنانی ڤیتامینەکان مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەی لێ دەکەوێتەوە
توێژەران دەێڵێن، زۆر خواردنی ئەم ڤیتامینانە بەشێوەی حەب، تەندروستی مرۆڤ ناجێگیر دەکات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی لێ دەکەوێتەوە، بەڵام ئەکەر ڕێگەی سروشتی و بەسوود وەرگرتن لە میوە و سەوزە و خواردنەکان بێت سوودی زیاترە بۆ مرۆڤ.
ئەسید فۆلک یەکێک لەو ڤیتامینانەیە کە لە ناو زۆرینەی خەڵکدا داواکریی زۆرە، بەڵام خواردنی زۆری ئەم حەبە بێ چاودێری پزیشک، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیی ڕیخۆڵە لە مرۆڤدا زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



946 بینین