حەزدەکەن منداڵەکانتان گوێڕایەڵ بن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-22:54:00 - کۆدی بابەت: 2261
حەزدەکەن منداڵەکانتان گوێڕایەڵ بن؟

ناوه‌ڕۆك

حەزدەکەن منداڵەکانتان گوێڕایەڵ بن

ئەگەر ناچار بوون قسەیەک چەند جارێک بۆ منداڵەکانتان دووبارە بکەنەوە تا گوێبگرن، پێویستە ئەم ئەم بابەتە بخوێنیتەوە.
هەندێک لە دایک و باوکان کاتێک دەبینن منداڵە بچوکەکەیان گوێنادەن بە قسەکانی ئەوان لە کاتی پۆشاک لەبەرکردن یان کۆکردنەوەی شتومەکەکانی یان بەردەوامە لە سەیریکردنی تەلەفزیۆن یان یارییەکەی، بەردەوام بانگی دەکەن و بەسەریدا هاوار دەکەن، ئەوان بڕوایان وایە کە هەرچی زیاتر قسەیان دووبارە بکەنەوە، منداڵەکانیان خێراتر گوێیان بۆ دەگرێت، لە ڕاستیدا ئەم کارە پێچەوانە دەبێت، بە شێوەی ئاسایی ئەگەر پێش ئەنجامدانی کارێک قسەی خۆت (٤-٦)جار دووبارە بکەنەوە، منداڵەکە فێردەبێت لەسەر گوێنەگرتن.
منداڵ زیرەکترە لەوەی ئێمە بیری لێدەکەینەوە. ئەوان بەهای ئەو کاتە دەزانن کە بۆ یەکەم جار بانگی دەکەیت و بەڕاستی کارت پێیەتی لەوانەیە لە (٥-١٠) خولەک زیادەی سوودی لێ دەبینن و لەسەر یاری خۆیان بەردەوام دەبن.
ئەگەر چی کاتێک منداڵ خووی دەداتە بێ گوێیی و گوێ لە قسەکانت ناگرێت پێتان ناخۆش دەبێت، بەڵام کاتێک منداڵ (٣-٤)ساڵە بە گوێنەدان بە قسەی دایک و باوکیان دەتوانن توڕەیان بکەن، هەست بە گەورەیی و ئازایەتی دەکەن، زۆر گوێ مەدەن بەم کارە و مەیکەنە گرفتێکی گەورەی خۆتان.
لەم تەمەندا منداڵان نایانەوێت بێ ڕەوشت بن، بەڵکو تەنها دەیانەوێت لەسەرخۆ خۆیان نیشان بدەن.  
هەر لەسەرەتاوە منداڵان هان بدەین بۆ باشتر گوێگرتن، گرفتی جۆراوجۆریان لە داهاتوودا بۆ نایەتە پێش، بۆ نمونە منداڵەکانتان لە قوتابخانە باش گوێناگرێت لە وانەکانیدا ناتوانێت تەرکیزی بخاتەسەر یان بەردەوام بێت لەسەریان، ئەگەر هاتوو گوێ لە قسەکانی ئێوە نەگرێت، نابێت بڵێین ئەوە کێشەیە بە تێپەڕبوونی کات خۆی چارەسەر دەبێت.


ئەم یاسایانەی خوارەوە هاوکاری منداڵ دەکەن بەبێ ئەوەی خۆی ئاگای لێبێت تا بە وردی گرنکی زیاتر بە مەسەلەکانی خۆی بدات

١- توڕەنەبوون: هەوڵبدەن ئارام و لەسەرخۆبن بە دەنگی لەسەر خۆ قسەیان لەگەڵ بکەن، ئەگەر هاتوو ناچار بوون بۆ چەند کاتێک پەنا ببنە شوێنێکی چۆڵ، هەرچی بەرزتر قسەبکەن، دڵنیابن منداڵەکانتان نە لە قسەی بەرز تێدەگەن و نە لە مانای وشەکانتان باش تێدەگەن.

٢- داخوازیەکانتان بۆ منداڵەکانتان شرۆڤە بکەن منداڵ کاتێک کە فرمانێک بەسەریدا دەدرێت بە قەینا، لە جیاتی بڵێیت چۆن جورئەتت کرد بەرد بهاوێژیت! بڵێ بەرد بۆ هاویشتن نیە، تۆپ بۆ هاویشتنە، بەمە چەند گاریگەری دەکاتە سەر ڕەفتاری و ڕێگەچارەیەکتان بەبێ تووڕەبوون دۆزیەوە.

٣- داواکاریەکان بە سادەیی باس بکەن لەباتی ئەوەی درێژەی زۆری پێبدەن زۆر شرۆڤەی بکەن بەڵام بە نەرمی، بەڵام بە دڵنیاییەوە قسەی لەگەڵ بکەن، بەم شێوەیە فێر دەبێت لەبارەی هەر کارێک کە دەیەوێت بیکات، بیر بکاتەوە بێ ئەوەی نیازی سەرزەنشتی هەبێت بۆ لەبیربردنەوەی کارێک یان گوێ پێنەدانی.

٤- داوا لە منداڵەکانتان بکەن کە داواکارییە گرنگەکان دوبارەبکاتەوە ئەمە ڕێگاچارەیەکی باشە بۆ ئەوەی بتانەوێت منداڵەکەتان ئەنجامی کارێک باش تێبگات، بڵێیت دەبێت قەڵەم بۆیەکانت پێش نان خواردن کۆبکەیتەوە بڵێ بزانم قەڵەم بۆیەکانت کەی کۆدەکەیتەوە؟

٥- پەیوەندی واقعی ئەنجام بدەن کاتێک منداڵەکەتان سەر گەرمی کارێکە، بە هێواشی دەستێک لەسەر شانی بدە بۆ ئەوەی بەئاگابێت لێتان داوا بکە لێی کاتێک قسە دەکەیت سەیری ئێوە بکات، ئەگەر لەگەڵ ئێوە بە چاو پەیوەندی بكات، ئەوا زۆر بۆی ناڕەحەتە کە بیەوێت بچێت بە قینا.

٦- خشتەیەک دروست بکە بیکە بە خاوەنی کارەکانی خۆی و بە یارمەتی خۆی خشتەیەک لە تەواوی ئەو کارانەی کە دەبێت خۆی ئەنجامی بدات وەک (ددان شتن، پۆشاک لەبەر کردن، نان خواردنی بەیانیان، پێڵاو لەپێکردن) خشتەیەک لەم کارانە دروست بکەن، زۆربەی منداڵەکان حەز دەکەن کە پیاچونەوەی خشتەکە بکەنەوە و سەرکەوتنی خۆیان پشان بدەن.

٧- بە تەواوی ئاگات لێبێت، گەر دەتەوێت منداڵ گوێ بۆ قسەکانی ئێوە بگرێت، دەبێت ئێوەش گوێ بۆ قسەکانی ئەوان بگرن، بەم بۆنەیەوە کاتێک ڕۆژنامەتان لەبەردەستدایە و قسە لەگەڵ منداڵەکانتان دەکەن بە تەواوی بیر و هۆشی خۆتان بە ئەو بدەن ئەگەر لە تواناتاندا نەبوو هۆکەی بۆ باس بکەیت، ئازیزم ئێستا سەرقاڵی کارێکم بەڵام پێمخۆشە گوێ لە قسەکانت بگرم، پێنج خولەکی تر گوێ بۆ قسەکانت دەگرم، جگە لەمە گرنکی بدەن بەوەی کە دەیڵێت، ئەگەر هاتوو وتی سەرمام بووە مەڵێن ئێرە هێندە سارد نیە، لە بیاتیدا بڵێ سەرمات بووە، وەرە بچین جلە گەرمەکانت لەبەر بکەم.

٨- بێ هۆ ناڕەحت مەبن زۆربەی منداڵی ساوا کە لە گوێ گرتندا دووچاری گرفت بوون هەندێ وەخت نائارام دەبن، ڕووبەڕووی کەمی گرنگی پێدان بونەتەوە، خەڵکانێک کە ئەم گرفتەیان هەیە، خویان بەم ڕەفتارانەوە گرتووە بەم بۆنەیەوە ئەگەر هاتوو ئەم پشت گوێ خستنە کاریگەری خستە ژیانی ڕۆژانەی دەبێت بخرێتە ژێر چاودێری.
لەبیرتان بێت، لەم بابەتەدا منداڵ لەگەڵ گەورە هیچ جیاوازی نیە منداڵ دەیەوێت وەک ئێوە کاتی ئەنجامدانی کارێک هیچ کەس ڕێگریان نەبێت ئەم بابەتە وەکو ئەوەیە کە کتێبێکی سەرنجڕاکێشتان لەبەر دەستدا بێت بۆ خوێندەوە حەز ناکەن بۆ یەک سات بیخەنە لاوە، لەو کاتەدا یەکێکی تر دەیەوێت ئێوە ناچار بکات بە ئەنجامدانی کارێکی تر بەم بۆنەیەوە ئەگەر دەتانەوێت منداڵەکەتان گوێ بگرێت لە هەموو ئەوانەی کە دەیڵێن و ئەنجامیان بدات لە کاتێکدا کە یارمەتی ئەو دەدەن لە هونەری گوێ گرتندا، سەبرتان بێت بە تەواوی ئاگاتان لێی بێت.


سەرچاوەکان



679 بینین