هەنگاوێک بۆ دروستکردنی کەسایەتی بەهێز لای منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-14-23:36:00 - کۆدی بابەت: 2264
هەنگاوێک بۆ دروستکردنی کەسایەتی بەهێز لای منداڵ

ناوه‌ڕۆك

هەنگاوێک بۆ دروستکردنی کەسایەتی بەهێز لای منداڵ

پەروەردەی منداڵ شتێکی زۆر گرنکە بەتایبەتی ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگایەکی نوێ دروست بکەین لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری. کۆمەڵگە دوور بێت لە هەموو شڵەژاویەک. ئەوا پێویستە گرنکی زۆر بدەین بە پەروەردەی منداڵ و دروستکردنی کەسایەتی منداڵ هەر لەسەرەتای قۆناغە یەکەمەکانی ژیاندا.
چونکە منداڵەکانمان نەوەی دواڕۆژن هەر ئەوان دەتوانن چارەسەری کۆمەڵگا دیاری بکەن.
بێگومان ناکریت لە چەند لاپەڕەیەکدا ئەم کەسایەتیە دروست بکەین. بەڵام ئەم نامیلکەیە هەنگاوێکە بۆ بەرەو پێش بردنی ئاستی هۆشیاری دایک و باوک بۆ گرنکی دان بە لاوی دواڕۆژی وڵاتەکەمان.
بۆ ئەوەی بتوانین پەروەردەی منداڵ بکەین. وە بۆ ئەوەی منداڵەکانمان خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز بن.
پێویستە شوێنکەوتوی پێغەمبەر(د.خ) و یارانی بین لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکانمان چونکە پێغەمبەر(د.خ) باشترین پێشەنگ بووە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵاندا.
هەروەها چەند بابەتێکی گرنک هەیە بۆ دروست بوونی کەسایەتی منداڵ دەمەوێت تیشک بخەمە سەری کە زۆر گرنکە بۆ دایک و باوک کە ئیشی لەسەر بکەن:

خاڵی یەکەم: من کێم؟

بێگومان پەیوەندییە سەرەتاییەکانی  ژیانی منداڵ هاوسەنگییەک دروست دەکات بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی دەوروبەریدا.
ئایا ئەو کەسە چ جۆرە خوڕەوشتێکی هەیە باش یان خراپ، لێبوردە یان کراوە یان داخراو.
ئیمامی غەزالی ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت (لصبي أمانة عند والديه و قلبه الطاهر جوهرة نفيسة ساذجة،خالية عن كل نقش و صورة.و هو قابل لكل ما نقش و مائل إلى كل ما يمال به إليه.فإن عود الخير و علمه،نشأ عليه،و سعد في الدنيا و الآخرة و شاركه في ثوابه أبواه و كل معلم له و مؤدب.و إن عود الشر و أهمل إهمال البهائم،شقي و هلك،و كان الوزر في رقبة القيم عليه،و الوالي له. و مهما كان الأدب يصونه عن نار الدنيا،فبأن يصونه عن نار الآخرة أولى.و صيانته بأن يؤدبه و يهذبه،و يعلمه محاسن الأخلاق،و يحفظه من القرناء السوء) واتە: (بزانە کە منداڵ ڕاسپاردەی خوایە لە لای دایک و باوکی، دڵی گەوهەرێکی بێ گەردە، ئامادەی دەستکاری کردنی هەیە بە ئارەزووی خۆت، ئەگەر ڕابهێنرێت لەسەر چاکە، ئەوا لەسەری پەروەردە دەبێت دایک و باوک و پەروەردەکاری بەشدارن لەسەر پاداشتەکەی، ئەگەر ڕابهێنرێت لەسەر خراپە ئەوە لەسەری پەروەردە دەبێت وە تاوانەکەشی لە ئەستۆی دایک و باوک و پەروەردەکاری دەبێت).
لەبەر ئەوەیە پێویستە لەسەر دایکان و باوکان، منداڵەکانیان بپارێزن و پەروەردەیان بکەن و خووڕەوەشتی باش و جوانیان فێربکەن، هەروەها لە هاوڕێی خراپ بیانپارێزێت.
هەر لەبەر گرنکی ئەمەش چەمکی پەروەردە و پەروەردەکردن دەبینین قورئانی پیرۆز ناسنامەی مرۆڤی موسڵمانی دیاریکردووە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا کە دەفەرموێت: (لْ إِنَّنِي هَدَانِي رَبِّي إِلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ دِينًا قِيَمًا مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ۚ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ لَا شَرِيكَ لَهُ ۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ) الآنعام: ١٦١- ١٦٣
لەبەرئەوە زانین و ناسینی ناسنامە (هویە) مانای دیاریکردنی ئامانج و ڕێگای ژیانە، ئەم منداڵە دەبێت وا فێربکرێت بتوانێ لەسەری بڕوات و بۆ گەیشتن بەمانای موسڵمانێتی.

دووەم: من بەکێ دەچم (دیاریکردنی ولاء) (تحدید لآنتماء):

مرۆڤ بەردەوام لە بیرکردنەوەدایە لەگەڵ ناخی خۆیدا، ئەمەش شتێکی بەڵگە نەویستە، جا ئەو شتانەی کە دەیانکات قەناعەتێکی ناخی خۆی بوو ئەوا گەشەکردن و پێشکەوتنێکی ئاسایی بە خاوەنەکەی دەبەخشێت.
وە دەبینین کە قورئانی پیرۆز زۆر بە ڕوون و ئاشکرایی باسی پێوەرە بنەڕەتیەکان دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی هەر کارێکی ناوەکی و دەرەکی، هەروەک لەم ئایەتە پیرۆزەدا دەفەرموێت: (إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ) الحجرات:١٣ واتە (ڕێزلێگیراو لای خوای گەورە لە خواترسانە) جا ڕازی بوونی خوا لە ڕێگای پارێزگاری (التقوی) ئەوا ژیان دەوڵەمەند دەکات بە ڕێگایەک چاکە بەخش بێت بۆ گشت خەڵک.
ئەم ڕووداوەی خوارەوە بەڵگەی ئەم ڕاستییەیە کە دەڵێن (سەهلی کوڕی عبداللە خوا لێی ڕازیبێت بۆمان دەگێڕێتەوە کە دەڵێت: من منداڵ بووم تەمەنم سێ ساڵان بوو، ڕۆژێک خاڵە محمدی کوڕی سوار پێی گوتم: ڕۆڵە گیان بۆ یادی ئەو خودایە ناکەی کە تۆی دروست کردووە.
منیش پرسیم باشە خاڵە گیان چۆن یادی بکەم. خاڵیشم لە وەڵامدا وتی: لە ڕۆژێکدا چەند جارێک بڵێ خودا لەگەڵمە خوا شاهیدە(ان للە شاهد علیە). خوا دەمبینێ (ان للە راقب علیە). سەهل دەڵێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دووبارەم کردەوە ئینجا ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی بۆ زیاد دەکردم هەتا لەناو دڵمدا شیرینی و خۆشییەکم هەست پێکرد. پاش ساڵێک خاڵە پێی گوتم: ئەی سەهل لەسەر ئەم زیکرە بەردەوامبە تا بۆ ناو گۆڕەکەت شۆڕت دەکەنەوە.
ئینجا خاڵە پێی وتم ئەی سەهل هەر کەسێک خوای لەگەڵ بێت و خوا شاهیدی بێت ئایا ئەو کەسە تاوان دەکات یان بێ فەرمانی دەکات؟ وتی ئاگادارت دەکەمەوە کوڕی خۆم هەردەم لە تاوان و گوناحە دووربکەوەرەوە و خۆتی لێ بپارێزیت. ئینجا خۆشەویستان سەهل پاش حەوت ساڵ بوو بە (حافض قرآن) بوو بە یەکێک لەو کەسانەی کە بەردەوام خەریکی خوا پەرستی بوو بە بەڵگە دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانەی لە سەرەتای ژیانیان فێری خێر و چاکەکردن دەکرێن ئەوا کە گەورەبوون خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز و چاکە ویست دەبن.
ئەو منداڵانەی لە تەمەنی منداڵیەوە زۆر بە توندی و ڕەقی (القساة) مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە ئەوا خاوەن کەساییەتی لاواز دەبن. چونکە ئەو شتانەی لە ناخی مرۆڤدا چێنراوە ئەوا حوکم لەسەر هەڵسوکەوتی مرۆڤ دەکات. جا بۆئەوەی منداڵەکانمان خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز و چاک و صالح بن زۆر پێویستە هەر لەسەرەتای قۆناغی منداڵیەوە ماناکانی خۆشەویستی خودا و پێغەمبەرەکەی(د.خ) دەکات و خوڕەوشتی جوانیان فێربکەین هەروەک خوای گەورە ستایشی پێغەمبەرەکەی(د.خ) دەکات بە ڕەوشت بەرز کە دەفەرموێت: (وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ ) القلم:٤


سەرچاوەکان



1024 بینین