بەم خواردنانە گەشە بە قژتان بدەن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-15-23:40:00 - کۆدی بابەت: 2294
بەم خواردنانە گەشە بە قژتان بدەن

ناوه‌ڕۆك

بەم خواردنە گەشە بە قژتان بدەن

سیر یەکێکە لە سەوزەواتە بەسوودەکان کە دەتوانیت سوودەکانی پیاز و تەڕەپیاز لە نێو خۆیدا کۆبکاتەوە، بەو پێیەی هەڵگری لە ڕادەبەری گۆگردە کە زۆر بە سوودە بۆ موو، هاوکات هەڵگری چەندین ماددەی خۆراکی ترە کە بۆ تەندروستی قژ گرنگن.

سوودەکانی سیر

سیر ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ، توێژینەوەکان دەریان خستووە کە سوود وەرگرتن لە سیر لە نێو دەرمانەکانی هەڵوەرینی قژ یارمەتیدەرێکی باش و  بەهێزە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە سیر وەک چارەسەر بەکاردەهێنرێت.
توێژەران پێشنیار دەکەن کە دەنکێک سیر دوولەت بکرێت و بدرێت لەو شوێنانەی مووەکانی هەڵوەریوە و دوای یەک کاتژمێر بە ڕۆنی زەیتون ئەو شوێنانە مەساجی پێبکە و لێیگەڕێ با شەو و ڕۆژێک پێوەی بمێنێتەوە.

گۆگرد

سیر گەلێک مادەی خۆراکی بۆ قژ فەراهەم دەکات بە تایبەت لەو بڕە گۆگردەی کە وەک دەرمانی قژ کاریگەری هەیە، گۆگرد پڕە لە پڕۆتین و کراتین (پڕۆتینی قژ لە کراتین دروست بووە) هەروەها گۆگرد بە سوودە بۆ پێست، نینۆک و مێشک.

سلینۆم

هەبوونی سلینۆم لە سیردا لەگەڵ ڤیتامین E یارمەتیدەرە بۆ چاکبوونەوەی قژ، سلنیۆم و ڤیتامین E توانای جەستە زیاد دەکەن بە کۆتایی هێنانی زیان گەیاندن بە توێژاڵی خانەکانی جەستە، هەر کەسێک ناهاوسەنگی ڤیتامین E لە جەستەیدا ڕووبدات زیاتر لەوانی دیکە دووچاری هەڵوەرین و وشکبونەوەی قژ دەبێت.

ڤیتامین C و E

سیر سەرچاوەیەکی بەسوودی ڤیتامینەکانی C و B6 و B1 کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی تەندروستی قژ، ڤیتامین C دەبێتە بەرگریکار لە شکاندنەوەی موو، بە هۆکاری زیادبوونی مادەی کلاژنی موو دادەنرێت، ڤیتامین B6 دەتوانرێت کۆتایی بێنێت بە هەڵوەرینی موو، ڤیتامین B1 یارمەتی سوڕی خوێن دەدات لە پێستی سەردا، هەروەها یاریدەدەرێکی باشە بۆ سوتاندنی کاربۆهیدرات.

ماددەی کانزایی

بوونی ماددەی ئاسن لە سیردا یاریدەدەرێکی باشی سەلامەتیی مووە، هەروەها ماددەی کالسیۆم دەبێتە بوژانەوە قژ، بوونی ماددەی مس کە گەشە بە موو دەکات و دەبێتە ڕێگری کردنیش لە هەڵوەرینی، هاوکات مادەی ئاسن دەبێتە پاراستن و تەندروستی باش بۆ موو، هەروەها ماددەی مەنگەنیز سودێکی باشی هەیە بۆ چاکبوونەوەی موو.


سەرچاوەکان



1059 بینین