سەرەکیترین هۆکارەکانی کەچەڵبوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-15-23:58:00 - کۆدی بابەت: 2298
سەرەکیترین هۆکارەکانی کەچەڵبوون

ناوه‌ڕۆك

سەرەکیترین هۆکارەکانی کەچەڵبوون

کەچەڵی کە بە ڕووتانەوەی نا سروشتیی قژ دەست پێ دەکات، جگە لە هۆکارە بۆماوەییەکەی، چەندان هۆکاری تریشی هەیە کە پێوەستن بە ڕەوشی ژیان و خواردنی کەسەکانەوە، بەمەش دەردەکەوێ کە بۆچی هەندێک کەس کەچەڵ دەبن و هەندێکی تر تەمەنیشیان هەیە، کەچی هێشتا قژیان پڕە.
توێژینەوەیەکی زانستی، تەواوی ئەو هۆکارانە دەخاتە ڕوو کە دەبنە هۆی کەچەڵێ و ڕای دەگەیەنێ کە هەرکەس بە ئاگادارییەوە ئاگای لێیان بێت، کەچەڵ نابێت، تەنانەت ئەوانەش بەهۆی بۆماوەییەوە کەچەڵ دەبن، ئەگەر خۆیان لەم هۆکارانە پاراست، درەنگتر یان هەر کەچەڵ نابن.

هۆکارەکان بریتین لەمانەی خوارەوە

  • مەشق و ڕاهێنانی وەرزشی، ئەگەر زۆر ماندووت بکات و ببێتە هۆکاری بەکارهێنانی هێزێکی زۆر، وەک ڕآهێنانەکانی لەشجوانی، دەبنە هۆی قژ ڕووتانەوە. بۆیە پێویستە لە کاتی وەرزش، هەر جۆرە یارییەک دەکەیت، دەبێ لە سنووری توانای خۆت زیاتر نەبێت.
  • گۆشتی سوور، ئەگەر چی گرنگترین هۆکاری بەخشینی ماددەی ئاسنە، بەڵام زیادخواردنی زیانی لێ دەکەوێتەوە. جگە لەوەی دەبێتە هۆکاری قژ ڕووتانەوە، ئازارەکانی گەدە و لاوازی نینۆکەکانیشی پێوەیە.
  • بەدخۆراکی، هۆکارێکی مەزنە بۆ قژ ڕووتانەوە، گۆشتیش یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان، وەک چۆن زیادخواردن خراپە، کەمخواردنیش دەبێتە هۆی توسبوون بە ئەنیمیا و ماددەی ئاسن لە لاشە کەم دەکاتەوە. بە شێوەیەکی گشتی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بەم ڕێژانە هەیە بۆ ئەوەی قژی لە ڕووتانەوە و کەچەڵبوون بپارێزێت: (ئۆمێگا٣ ٣٥٠٠ میلیگرام، ترشی فۆلیک: ٤٠٠ مەیکرۆگرام، ڤیتامین B12 بگاتە ٢٤ مەیکرۆگرام، پیۆتین: ٣٠ مەیکرۆگرام، ڤیتامین D بڕی ٦٠٠ یەکە، کالسیۆم ١٢٠٠ میلیگرام، زنک ٨ میلیگرام و ڤیتامین C بە ڕێژەی ٩٠ میلیگرام.
  • زۆر قژ داهێنان هۆکارێکی دیکەی قژ ڕووتانەوەیە.
  • جگەرە کێشان، ئەمەش بەهۆی لاوازبوونی ماددەی کۆلاجین.
  • خواردەمەنییە سوورکراوەکان لە ناو ڕۆن، وەک پەتاتە، باینجان، فەلافل ...هتد.
  • کەم خۆشۆردن، بە تایبەتی لەو شوێنانەی کە شێی زۆرە و نزیک دەریاوەن کە هەردەم بەهۆی شێوە، پێستەکانیان دەگیرێ.
  • خواردنی شیرینی دەستکرد و نا سروشتی.
  • ڕێجیمیش هۆکارێکە بۆ کەم بوونەوەی کانزا و ڤیتامینەکان لە لەشدا و کەم بوونەوەی ترشە ئەمینییەکان کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕووتانەوەی قژ.


سەرچاوەکان



1112 بینین