چەشنەکانی باران لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-16-20:20:00 - کۆدی بابەت: 2309
چەشنەکانی باران لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

چەشنەکانی باران لە کوردستان

لە کوردستاندا، چەند جۆرە بارانێ دەبارێت،کە هەر یەکەیان بە ناوی ئەو شتەوە ناو دەبرێ، کە دەبێتە هۆی باران بارینەکە.
گرنگترین چەشنەکانی باران ئەمانەن:

بارانی سەر بە کڵاو

هەر وەکوو لەمەوبەر ئاماژەمان بۆ کرد، زۆربەی بارانی کوردستان، لە وەرزی زستان دەبارێت سەرچاوەکەشی تۆفەکانی ئۆقیانووسی ئەتڵەسییە، داوای ئەوەی ئەو تۆفانە، دەگەنە سنووری زەریای ناوەڕاست، دووبارە هێز پەیدا دەکەنەوە و ڕووەو ڕۆژهەڵات دەڕۆن، هەندێکیان دەگەنە کوردستان و دەبنە هۆی سەر بە کڵاو.

بارانی ‌هەڵەتان(بارانی ڕووبەر)

چیاکانی کوردستان، هۆیەکی زۆر گەورەن بۆ زیادکردنی باران. ئەم چیایانە، ڕێگە لە باکان دەگرن و ناچاریان دەکەن بەر ببنەوە. بۆ ئەوەی درێژە بە ڕۆشتنینان بدەن، لە هەمان کاتدا، ئەمەش دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمایان و یەکگرتنی ئەتۆمەکانی هەڵم، کە لە ئەنجامدا، بە شێوەی بارانی هەڵەتان دێنە خوارێ.

بارانی بەرزەیی

بارانی بەرزەی لە کوردستاندا، لەبەر نەبوونی ڕووگەی ئاوی گەورە، زۆر کەمە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، لە ئەنجامی بەرزبوونەوی هەڵم لە ڕووبارەکان و بەستەڵەکان پەیدا دەبێت و بەشێک لە باران دەبارێ، زۆربەشی لە وەرزی بەهار و سەراتی هاویندا ڕوودەدات، هۆکەشی بۆ بەرزبوونەوی پلەی گەرما و شێداربوونی زەوی، لە ئەنجامی بارانی زستان و بەهاردا دەگەڕێتەوە.


سەرچاوەکان



532 بینین