باران لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-16-20:35:00 - کۆدی بابەت: 2311
باران لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

باران لە کوردستان

باران ڕەگەزێکی دیکەی گرنگی ئاو و هەوایە، ئەو شوێنانەی بارانی باشی لێدەبارێت، بە شوێنەوارێکی باش بۆ ڕووەک و گیانلەبەرە هەمەچەشنەکان دادەنرێت. بە پێچەوانەی ئەو ناوچاوانە، کە بارانیان کەمە و وشکن. باران ڕۆڵێکی گەورەیە، لە دیاریکردنی چالاکی ئابووری کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا دیاری دەکات.

تێکڕای ساڵانەی باران

تێکڕای ساڵانەی باران لە کوردستان ٦٠٠ ملیمەترە. سەرچاوەی ئەم بارانەش، بە پلەی یەکەم بۆ تۆفەکانی زەریای ناوەڕاست دەگەڕێتەوە. هەرچەندە ژمارەی تۆفەکان زیاتر بێت، ئەوەندە زیاتر باران دەبارێت و بە پێچەوانەشەوە کەمبوونی ژمارەی تۆفەکان، تێکڕای بارانی ساڵانە کەم دەبێتەوە، بارستایی باران لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە جیاوازە.
باران بە شێوەیەکی گشتی، لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستدا، لە چاو ناوچەی باشووردا زیاترە و لە باشووری ڕۆژئاوادا و ڕۆژئاوادا، لە چاو ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات کەمترە، لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە چاو ناوچە دەشتاییەکاندا، دوو تا سێ جار زیاترە، واتا جیاوازییەکی گەورە لە ڕووی بارستایی بارانەوە، لە نێوان ناوچەکانی کوردستان هەیە.

تێکڕای باران لە وەرزەکانی ساڵدا

زۆربەی باران لە وەرزی زستان دەبارێت، چونکە تۆفانەکانی زەریای ناوەڕاست، لەبەر نزمبوونەوەی پلەی گەرما، لەم وەرزەدا بە تەڕی دەگەنە کوردستان. وەرزی بەهاریش باران دەبارێت بەڵام لە وەرزی زستان، دوو تا سێ جار کەمترە. بارستایی باران لە وەرزی پاییزدا، لە چەند ملیمەترێک زیاتر نییە، وەرزی هاوین لە کوردستان وشکە و بە دەگمەن نەبێ، ئەویش لە ناوچە شاخاوییەکاندا بارانی تێدا نابارێت، بەڵام هەندێ نێوچەی دیکە هەن، لەو ڕێڕەوە دەردەچن، وەکوو ناوچەکانی باکووری شاری قەرەکۆسە، کە بە هۆی هاتنی تۆفی تەڕەوە لە زەریای ڕەشەوە، باران لێ دەبارێ.

جیاوازی نێوان بە بارانترین و بێ بارانترین ئێستگە. لە ١٠٠ملم زیاترە (ساسۆن – ١٢٥٩ ملم، خۆی – ٢٥٨ملم). هۆی ئەم جیاوازییەش، بۆ شوێنی ئێستگەکە لە تۆفانەکانی زەریای ناوەڕاستەوە و بەرز و نزمی لە ڕووی ئاستی زەریاوە و چەشنی تۆپۆگرافی خاکەکە دەگەڕیتەوە 


سەرچاوەکان



654 بینین