مەرجەکانی هاوسەرگیری

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-17-23:57:00 - کۆدی بابەت: 2345
مەرجەکانی هاوسەرگیری

ناوه‌ڕۆك

مەرجەکانی هاوسەرگیری

مەرجە بۆ بەستنی گرێبەستی هاوسەرگیری:
ئافرەتەکە، لە ڕووی شەرعەوە، لە پیاوەکە حەرامکراو نەبێت، سەبارەت بە پیاو حەرامکراوی هەتا هەتایی هەیە، کە هەر لە بنەڕەتدا بۆ پیاو ناشێت بیانهێنێت، واتە لەسەری حەرام کراوە هاوسەرگیریان لەگەڵدا بکات، بۆ نموونە بۆی نییە لەگەڵ کچەکەی، خوشکەکەی، دایکی، پلکی و هی تر هاوسەرگیری بکات، هەروەها لەسەر پیاو حەرامکراوی کاتیش هەیە، ئەگەر هۆی حەرام کردنەکە نەمێنێت ئەوا دەشێت پیاوەکە هاوسەرگرییان لەگەڵدا بکات، نموونەی حەرامکراوە کاتییەکان ئەوەیە، ئەگەر ئافرەت ژنی کەسێکی تر بێت، یان لە ماوەی عددەی لێک جیابوونەوەدا بێت بە هۆی مردن یاخود تەڵاقدان، یاخود لێک جیاکردنەوەی دادگەری و حاڵەتی تر.
دەشێت پیاوی موسڵمان ئافرەتی کتابی بهێنێت، بەڵام ناشێت ئافرەتی موسڵمان بە کەسی ناموسڵمان شوو بکات، مەبەست لە ئافرەتی کتابی بریتییە لە ئافرەتی مەسیحی یان جوولەکە.
ژن بۆی هەیە داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوسەرگیری بکات، ئەگەر هاتوو پیاوەکەی پابەند نەبێت بە مەرجەکانی نێو گرێبەستەکە، هەروەها ژن بۆی هەیە لە کاتی بەستنی گرێبەستی هاوسەرگیریدا، مەرج دابنێت لەسەر پیاوەکەی، بەوەی ژنەکە مافی هەبێت پیاوەکەی خۆی تەڵاق بدات، ئەویش ئەگەر لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا ئەم مەرجە دانرابێت، ئەمەش بەدەرە (واتە بەشێکی کەم هەیە و باو نییە لە کۆمەڵگەدا)، چونکە لە بنەڕەتدا تەڵاقدان مافی پیاوە.
هەروەها ژن بۆی هەیە، لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا، مەرج دابنێت کەوا پیاوەکەی ژنی بەسەردا نەهێنێت.


سەرچاوەکان



2915 بینین