تۆمارکردنی هاوسەرگیری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-18-15:41:00 - کۆدی بابەت: 2354
تۆمارکردنی هاوسەرگیری

ناوه‌ڕۆك

تۆمار کردن و سەلماندنی هاوسەرگیری

گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگا تۆمار دەکرێت، بۆ گەرەنتی کردنی مافی هەردوو لایەن، بە تایبەتیش مافی ئافرەت.

ڕێکارە پێویستەکانی تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری

بریتین لە:

  1. پێشکەش کردنی داواکارییەکی نوسراو کە ناسانامە و تەمەنی هەردوو لایەن و بڕی مارەیی و نەبوونی ڕێگری شەرعی لە بەستنی هاوسەرگیریدا لەخۆوە گرتبێت. لە لایەن هەردووکیانەوە واژوو کرابێت، هەروەها لە لایەن هەڵبژێردراو (موختار)ی گەڕەک یاخود گوند، یاخود دوو کەسی شایستە لە دانیشوانی تۆمار بکرێت.
  2. نووسراوەکە هاوپێچ دەکرێت لەگەڵ ڕاپۆرتی لیژنەی تەندروستی تایبەتمەند، کە پشتگیری بێوەیی هەردوو لایەن بکات لە نەخۆشی ئایز و ڕێگرە تەندروستییەکانی تر.
  3. ئەو شتانەی لە نێو نووسراوەکەدا هاتوون لە تۆمارێک دەنووسرێتەوە، بە ئامادەبوونی دادوەر هەردوو لایەن واژووی دەکەن و کۆپیەک لە بەڵگەنامەی هاوسەرگیری دەدرێتە هەردوو لایەنی گرێبەستەکە.

(هەر عێراقییەک لە دەرەوەی دادگا گرێبەستی هاوسەرگیری ببەستێت، ئەوا بە غەرامەکردنی کە بڕەکەی لە نێوان یەک ملیۆن تا سێ ملیۆن دینارە سزا دەدرێت).

تێبینی: داواکانی باری کەسێتی لە بەردەم دادگای باری کەسێتی تایبەتمەند پێشکەش دەکرێن، کە بریتییە لە دادگای شوێنی بەستنی گرێبەستی هاوسەرگیری یاخود دادگای شوێنی دانیشتنی داوالێکراو.

 


سەرچاوەکان



1279 بینین