کانزا فلزییەکانی کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-19-11:11:00 - کۆدی بابەت: 2375
کانزا فلزییەکانی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

کانزا فلزییەکانی کوردستان

ئەو کانزایانەن کە دەردەهێنرێن و دەتوانێنرێتەوە و فلزی تریان لێ وەدەست دێت، ئەم کانزایانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

ئاسن

ئاسن لە چەند شوێنێکی هەرێم بەدەردەکەوێت وەک ئاسناوە لە خوارووی ڕۆژهەڵاتی پێنجوێن، وەک کەرەستەی خاو بۆ دروستکردنی چیمەنتۆ لەم ناوچەیە بەکاردێت.
هەروەها خاوی ئاسن لە ناوچەی پێنجوێن لە مێشاو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پێنجوێن بەدەر دەکەوێت، تێکڕای ڕێژەی ئاسن لە خاوەکانی هەردوو شوێنەکە دەگاتە ١٨٪.

قوڕقوشم و خارسین (تۆتیا)

نیشتووی خاوی قورقوشم و تۆتی لەو دوو دەڤەرە سەرەکییە دەردەکەوێت، دەڤەری مەڕەبەستە لە نزیک قەڵادزێ و دۆڵی سەرگوزە لە باکووری ئامێدی. لە سەرجەم خاوەکانی هەردوو ناوچەکە ڕێژەی قوڕقوشم ١٢٪ و ڕێژەی تۆتیا ٢٠٪ تێپەڕ ناکات.

مس و کڕۆم

مسی خاو لە ناوچەکانی نزیک چوارتا و لە کەوەرتە لە نێوان ڕایات و گەڵالە، و ڕانیە و قەڵادزێ هەیە. ئەو خاوانەی کڕۆن کە لە سنوری هەرێمدا بە خاوێکی ئابووری دادەنرێت لە سنووری زنجیرە چیای ماوەت و شلێر لە پێنجوێن دۆزراونەتەوە، لە هەندێ شوێنی دیکە خاوی نائابووری تێدایە وەک شەقڵاو و هێرو و ئاسناوە.

مەنگەنیز و نیکل

لە هەرێمی کوردستاندا مەنگەنیز لە سیرنا نزیک گوندی پشت ئاسن دۆزراوەتەوە، هەروەها لە بەکراوە و دۆڵی گەڵاڵە و ڕایات و ماوەت هەیە. نیکل لە ڕانیە و پێنجوێن و چوارتا و ڕواندوز تێبینی کراوە.

زێڕ

بڕێکی کەم لە زێڕ لە دۆڵی شلێر لە باکووری گوندی دێزە، هەروەها نزیک میرزا ڕۆستەم لە دوکان هەیە.


سەرچاوەکان



5116 بینین