لە چ تەمەنێک گرنگی بە ددانی منداڵ بدرێ؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-15:04:00 - کۆدی بابەت: 2386
لە چ تەمەنێک گرنگی بە ددانی منداڵ بدرێ؟

ناوه‌ڕۆك

لە چ تەمەنێک گرنگی بە ددانی منداڵ بدرێ؟

زۆرینەی دایکان لە تەمەنی چوار ساڵیدا دەست بە گرنگیدان بە ددانی منداڵەکانیان دەکەن و بۆیان پاک دەکەنەوە  فێریان دەکەن و هانیان دەدەن، لەڕاستیدا پێویستە ئەو کارە لە تەمەنی شیرەخۆریەوە دەست پێ بکرێت بۆئەوەی ددانەکانی تەندروست بن.
شارەزایانی تەندروستی ددان دوپاتی دەکەنەوە کە پێویستە ئەو دایکانەی لە خەمی ددانی منداڵەکانیانن لە قۆناغی شیرە خۆریەوە گرنگی بە تەندروستی ددانی منداڵەکانیان بدەن بۆ دروسبوونی تەندروست بۆیان و بەو شێوەیە:

١- منداڵی شیرەخۆرە، پێویستە دایک پارچە قوماشێکی پاک و تەڕکراو بە ئاو بۆ لابردنی پاشماوەی شیر لەدوای هەر ژەمێکی شیردان بە منداڵەکەی بە شوێنی ددانەکانی منداڵەکەی بە شوێنی ددانەکانی منداڵ بخشێنێت بۆ ئەوەی شیرەکە لەناو دەمی نەترشێت.

٢- لەتەمەنی شەش مانگی، لەو تەمەنەدا سوک ونەرم دێتە بەکارهێنان بۆ پاکردنەوەی ددانەکان و بەکارهێنانی ئاو بەتەنیا بەبێ هەویری شۆردنی ددان.

٣- لە تەمەنی دوو ساڵیدا، لەو تەمەنه ددانی منداڵ بە فڵچەیەکی سووک و بەقەد دەنکە برنجێک هەویری ددان دەشۆردرێت و پاک دەکرێتەوە.

٤- لەکاتی دەرکەوتنی هەموو ددانەکان، لەو تەمەنە پێویسته دایک فێری منداڵەکەی بکات کە چۆن ددانی خۆی بە فڵچە و هەویری ددان پاک دەکاتەوە، بێجگە لە بەکاڕهێنانی داوی پزیشکی بۆ پاککردنەوەی نێوان ددانەکان یەکجار لە ڕۆژێکدا.


سەرچاوەکان



758 بینین