منداڵەکەت لە تا و پلەی گەرمی بەرز ڕزگار بکە بە پێنج خولەک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-15:13:00 - کۆدی بابەت: 2388
منداڵەکەت لە تا و پلەی گەرمی بەرز ڕزگار بکە بە پێنج خولەک

ناوه‌ڕۆك

بە پێنج خولەک منداڵەکەت لە تا و پلەی گەرمی ڕزگار بکە

منداڵان تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و تا نابن، مەگەر بەهۆی نەخۆشیەکەوە نەبێ، توێژینەوەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر منداڵێک هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبێ و پلەی گەرمی جەستەی بەرز ببێتەوە، ئەو تایەی تووشی هاتووە هیچ مەترسییەکی بۆ سەر منداڵەکە نابێ وو پێویست ناکات نیگەرانی بن.
لەو کاتەی منداڵەکانتان تووشی تا دەبن، چەند ڕێگەیەکی سادەی سروشتی زۆر کارا هەیە و بەخێرایی و لەماوەی پێنج خولەکدا یارمەتی باشبوونەوەی منداڵ دەدات و پلەی گەرمی کەم دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوامی هەبوو، ئەوا پێویستە بیبەنە لای پزیشک و بە وردی پشکنینی بۆ بکەن.
شارەزایان و پسپۆران لە میانەی توێژینەوە بەردەوامەکانیان پێنج ڕێگەی گرنگیان بۆ چارەسەری تای منداڵان خستوەتە ڕوو، پێویستە دایکان لەو کاتەدا بۆ کەم کردنەوەی پلەی گەرمی منداڵەکانیان ئەم پێنج هەنگاوەیان هەمیشە لەیاد بێ و جێبەجێی بکەن، تا منداڵەکانیان لەو کێشەیە ڕزگار بکەن.

هەنگاوەکان بریتین لەمانەی خوارەوە

یەکەم: دانانی پارچە پەڕۆیەکی سارد لەسەر ناوچاوانی منداڵ، ئەم ڕێگەیە کاریگەری زۆر بەهێزی هەیە لەسەر نزموونەوەی پلەی گەرمی لە ماوەیەکی کەمدا. ئەگەر منداڵەکەتان پلەی جەستەی بەرزە، لەو کاتەی خەوتوە یان لەکاتی پشودانیدا پارچەیەک پەڕۆی سارد لەسەر ناوچەوانی دابنێین، ئەمە وادەکات بە خێرایەکی زۆر پلەی گەرمی لەشی منداڵەکەتان بهێنێتە خوارەوە.

دووەم: پێدانی خواردن و خواردنەوەی سارد، لەو کاتەی کە هەستت بە بوونی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی منداڵەکەت کرد، باشتر وایە بڕێکی زۆر خواردن و خواردنەوەی ساردی پێ بدەیت کە یارمەتی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی منداڵەکەت دەدەن و زووتر پلەی گەرمییەکەی نزم دەبێتەوە.

سێیەم: توێکڵی پەتاتە، پەتاتەیەک بشۆنەوە و توێکڵەکەی لێبکەنەوە پاشان ئەو توێکڵەی کە لێتانکردووەتەوە بیکەنە نێو گۆرەوی منداڵەکە، ئەمە ڕێگەیەکی تەواو تەندروست و خێرایە و خانەکانی لەشی چالاک دەکات و سیستەمی بەرگری بەهێز دەکاتەوە و پلەی گەرمی جەستەی ڕێکدەخات.

چوارەم: بەکارهێنانی فێنککەرەوە، هەوایەکی فێنک بەر جەستەی منداڵەکە بکەوێ، بەڵام ناڕاستەوخۆ، دەبێتە هۆی ئەوەی بە تەواوی لەشی فێنک ببێتەوە و پلەی گەرمیەکەشی نزم ببێتەوە.

پێنجەم: کەمکردنەوەی جلوبەرگ، ڕێگایەکی ترە بۆ یارمەتیدانی نزم بوونەوەی پلەی گەرمی جەستەی منداڵ، کەمکردنەوەی ئەو جلوبەرگانەیە کە لەبەریەتی، بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵەکە بدات لە ڕزگار بوون لەو بڕە زۆرەی گرمی کە لە لەشیەتی وادەکات با ئاسانتر پلەی گەرمیەکەی نزم ببێتەوە.


سەرچاوەکان



3393 بینین