کاریگەری ڕەنگەکان لەسەر مرۆڤ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-15:20:00 - کۆدی بابەت: 2389
کاریگەری ڕەنگەکان لەسەر مرۆڤ

ناوه‌ڕۆك

كاریگەری ڕەنگەكان لەسەر مرۆڤ

ڕەنگەكان

ڕەنگەكان بە شتێكی جوان دادەنرێت لە ژیانماندا، مانا دەبەخشن بە ژیانمان، گەر ڕەنگەكان نەبوونایە نەماندەتوانی شتەكان لەیەك جیابكەینەوە و ژیانمان خۆشی تێدا نەدەما. سرووشت هەموو جۆرە ڕەنگەكانی تێدایە، هەوەها جوانی ڕەنگەكان لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دی دەگۆڕێت. لەڕێگەی زانینی ڕەنگی دڵخوازی كەسێكەوە دەتوانین كەسایەتی هەندێك كەس دیاری بكەین. بۆ نمونە ئەو كەسانەی كە زانا و بیرمەندن زیتر حەزیان بە ڕەنگی سەوزە، لەكاتێكدا ئەو كەسانەی كە حەزیان بە تەنیایی و بێدەنگیە زیاتر ڕەنگی شینان بەلاوە جوانترە.
كاریگەری ڕەنگ لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، لەكاتێكدا هەر ڕەنگێك كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە كە لە ڕەنگەكانی تری جیایدەكاتەوە، ئەم تایبەتمەندیانە توانای گۆڕینی مەزاجی مرۆڤیان هەیە، لە هەمان كاتدا هەندێك ڕەنگ دەتوانن چارەسەری هەندێك نەخۆشی بكەن یان نیشانەكانی كەم بكەنەوە.

كاریگەری دەروونی

ڕەنگی سپی

مانای هێمنیە، دەروون ئارام دەكاتەوە.

ڕەنگی ڕەش

مانای كەرامە و شكۆمەندییە، لە كاتی بینینی ڕەنگی ڕەشدا هەندێككات دەبێتە هۆی ترساندن.

ڕەنگی سەوز

مانای گەشبینی و ژیانە، دەروون ئارامدەكاتەوە و دڵخۆشمان دەكات.

ڕەنگی سوور

لەو ڕەنگانەیە كە مانای چالاكییە، هەروەها بە نیشانەی خۆشەویستی دادەنرێت.

ڕەنگی زەرد

سەرنج ڕادەكێشێت و ئەو شتانەی كە پەیوەندی بە ڕەنگی زەردەوە هەیە ئاسان بە بیردێنەوە، هەوەها مانای جۆش و خرۆشییە.

ڕەنگی پرتەقاڵی

نیشانەی چالاكی و هاندانە، دڵخۆشی دەبەخشێت بەو كەسانەی كە حەزیان بەم ڕەنگە هەیە.

كاریگەری ڕەنگ لەڕووی چارەسەرەوە

ڕەنگی سپی

ڕەنگی سپی بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی زەردوویی كە تووشی منداڵی تازەلەدایكبوو دەبێت، هەروەها لەبەركردنی جلی ڕەنگ سپی یارمەتیدەرە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی هەوكردنی سییەكان.

ڕەنگی سەوز

یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری نەخۆشی شێرپەنجە و هەندێك نەخۆشی دیكە دەدات.

ڕەنگی زەرد

یارمەتی دروستكردنەوە هەندێك خانەی لەش دەدات وەك سپڵ و پەنكریاس، هەروەها مێشك بەهێزدەكات.

ڕەنگی سوور

دەبێتە هۆی زیادكردنی هەستی سێكسی و وروژاندنی ئەندامەكانی زاوزێ.

ڕەنگی پرتەقاڵی

بە ڕەنگێكی وزەبەخش و بەهێزكەری دەمارە كۆئەندام، هەروەها بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی هەوكردن و هەروەها چاو.


سەرچاوەکان



3899 بینین