گرفتەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-20:40:00 - کۆدی بابەت: 2403
گرفتەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە عێراق

ناوه‌ڕۆك

گرفتەکانی بەرهەمی ئاژەڵ لە عێراق

بە شێوەیەکی گشتی کێشە لە بەرهەمی ئاژەڵی لە عێراق دابەش دەکرێت بە دوو بەشەوە:

گرفتی سروشتی

لە ئەنجامی جیاوازی ئاو و هەوای عێراق کە ناسراوە بە جیاوازی پلەی گەرما و گۆڕآنی بەردەوامی باران بارین. ئەمانە دەبنە هۆی دروست کردنی جێگای تایبەت بۆ ئاژەڵ، تا لە مەترسی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوای نەگونجاو بپارێزرێن.
کەمی ئاو بە تایبەتی لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق گرفتێکی مەترسیدارە تووشی ئاژەڵی عێراق دەبێت. لە (هەرێمی کوردستان) گرفتی کەمی باران و بەفر بارین لە هەندێک ساڵ مەترسی لەسەر ئاژەڵ پەیدا دەکات. لەبەر کەمی لەوەڕگا و بچووکیان، ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵ لە ڕووبەرێکی بچووکی لەوەڕگاکان بەخێو دەکرێن، کە کورتە گیایان لێ دەڕوێت بەخێو دەکرێن، لە ئەنجامدا ئاژەڵەکان لەبرسان تووشی لەناوچوون و مرداربوونەوە دەبن.

گرفتی مرۆیی

بەهۆی گۆڕانی داواکاری بەردەوامی دانیشتوان لەسەر گۆشتی سوور بۆ پەلەوەر یان ماسی، بە پێچەوانەش بەدیار دەکەوێت، هەروەها نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی بەیتەری بە شێوەکەی ڕێک لە هەموو ناوچەکانی عیراق، بە تایبەتی لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر.


سەرچاوەکان



2071 بینین