گەنم لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-18:27:00 - کۆدی بابەت: 2434
گەنم لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

گەنم لە هەرێمی کوردستان

گرنگترین ئەو دانەوێڵانەی لە کوردستان بەرهەم دەهێنرێت گەنمە، گەنم بەرهەمێکی زستانەیە پشت بە ئاوی باران دەبەستێت، بەڵام هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران وەک یەک نییە، باران لە باکوورەوە زیاترە تاکو باشور، لە باشوردا باران کەمترە و بەشی ڕووەک ناکات بۆ پێگەیشتن بۆیە پێویستی بە ئاودان دەکات.
ئەو گەنمەی لە کوردستان دەچێنرێ هەمە جۆرە، لەوانە (زەردکە، سپیکە، ڕەزاو، قەندەهاری، بەهارە)، بەڵام گەنمی (مەکسیباک) لە ساڵی ١٩٦٤ز هێندرایە عێراق و لە ساڵی ١٩٦٧ ز دەست بە چاندن کرا، لە کوردستاندا بە شێوەیەکی بەربرڵاو دەچێنرێ بە تایبەتی لەو شوێنانەی کە ڕادەی دابارینی ساڵانەی لە نێوان (٤٠٠ - ٥٠٠) ملم دایە. چاندنی گەنم زۆرترین ڕووبەری کشتوکاڵی داگیر کردووە بەڵام بەپێی بارودۆخی ئەم ڕووبەرە لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر دەگۆڕێ هەروەها بڕی بەرهەمیش لە ساڵیکەوە بۆ ساڵێکی تر جیاوازی هەیە.


سەرچاوەکان



3110 بینین