لەگەڵ دەستپێکی وەرزی سەرما ئەم خواردنانە بخۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-03:36:00 - کۆدی بابەت: 2452
لەگەڵ دەستپێکی وەرزی سەرما ئەم خواردنانە بخۆ

ناوه‌ڕۆك

لە‌گە‌ڵ دە‌ستپێكی وە‌رزی سە‌رما ئە‌م خواردنانە‌ بخۆ

دوای چلە‌ی پایز و ھاتنی وە‌رزی زستان، پێویستە‌ ئاگاداری شێواز و جۆری خواردنە‌كانیشمان بین، وە‌ك چۆن دە‌بێ جۆری جلە‌كانمان بگۆڕین، توێژە‌ران كۆمە‌ڵێ خوردنیان وك پێشنیاز خستووە‌تە‌ ڕوو كە‌ سوود بە‌ تە‌ندروستی دە‌گە‌یە‌نن و نایە‌ڵن تووشی نە‌خۆشی ببین.

ئە‌و خواردنانە‌ی توێژە‌ران ئاماژە‌یان پێكردووە‌ بریتین لە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌

ــ شۆربای مریشك: ھاوكاری دە‌كات بۆ بە‌رە‌نگاربوونە‌وە‌ی ڤایرۆسە‌ وە‌رزیە‌كان و كە‌مكردنە‌وە‌ی ھە‌وكردن بە‌ھۆی سە‌رماوە‌.

ــ ترشە‌كان وە‌ك لیمۆ، پرتە‌قاڵ، لالە‌نگی، سندی و كێوی كە‌ پڕن لە‌ ڤیتامین C، چونكە‌ دژە‌ ئۆكسانن و بە‌ ڕێژە‌ی ٢٣٪‏ لە‌ توشبوون بە‌ نە‌خۆشیە‌كانی سە‌رما پاراستووە‌، ھە‌روە‌ك چۆن ھە‌مان ئە‌و تایبە‌تمە‌ندیانە‌ لە‌ بیبە‌ری سوور و گوێز و تە‌ماتە‌شدا ھە‌یە‌.

ــ سیر و پیاز و كە‌وە‌ر، پڕیانە‌ لە‌ چە‌ندان جۆر پاككرە‌وە‌ و بە‌رگری لە‌ نە‌خۆشییە‌كان بە‌تایبە‌تی بۆ توشنە‌بوون بە‌ ئە‌نفلۆنزا.

ــ زە‌نجە‌فیل قوڕگ ھێواش پاك دە‌كاتە‌وە‌ لە‌ ھە‌موو ماددە‌ كیمیایە‌كان و ڤایرۆسە‌كان لە‌ناو دە‌بات و نایە‌ڵێ تووشی كۆكە‌ ببیت و ئازار شكێنیشە‌.

ــ ھە‌نگوین، چارە‌سە‌رە‌ بۆ زۆرینە‌ی نە‌خۆشییە‌كان و پاككە‌رە‌وە‌یە‌ و دژە‌ ئۆكسانە‌.

ــ ماست، جۆرە‌ بە‌كتریایە‌كی تێدایە‌ كە‌ ڕێگە‌ لە‌ ھە‌موو ڤایرۆسە‌كان دە‌گرێ بۆ ئە‌وە‌ی بچنە‌ لاشە‌وە‌و بڵاو ببنە‌وە.

ــ قارچك، یاریدە‌دە‌رە‌ بۆ بە‌رە‌نگاربوونە‌وە‌ی نە‌خۆشییە‌كان و كۆئە‌ندامی بە‌رگری بە‌ھێز دە‌كات.


سەرچاوەکان



743 بینین