باشترین تەمەن کە ڕاست کردنەوەی ددانی تێدا بکرێت

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-21-21:13:00 - کۆدی بابەت: 2486
باشترین تەمەن کە ڕاست کردنەوەی ددانی تێدا بکرێت

ناوه‌ڕۆك

باشترین تەمەن کە ڕاست کردنەوەی ددانی تێدا بکرێت

کاتێک کە پێکهاتەی دەم و چاو لە ماوەی گەشەدایە چارەسەر کردنی هەر ناهەموارییەک لە پەیوەندی نێوان بەشەکانیدا ئەوا دەبێتە ڕێنمایی کەرێک بۆ گەشەکردن و ڕێککرندەوەی ناهەموارییەکە، لەبەر ئەوە لە کاتێکدا کە ئەم شانانە لە ماوەی گەشەدان ڕآستکردنەوەی هەر ناهەموارییەک بە کرداری ددان ڕێک کردنەوە کردنەوە ساناترە و کاتێکی کەمتری دەوێت. لە لایەکی ترەوە ڕێژەی سەرکەوتووی کارەکە زیاترە.
بەڵام دوای تەواو بوونی گەشەی پێکهاتەکانی دەم و چاو و شێوە گرتننی ئەگەر ناهەموارییەک هەبێت ئەوا ماوەیەکی زۆرتر و کارێکی زیاتری دەوێت هەروەها ڕێژەی سەرکەوتووی کارەکە کەمتریشە. چاکترین تەمەن کە سەردانی پزیشژت ددان بۆ زانیینی هە رناهەموارییەک کە پێویستی بە کرداری ڕێک کردنەوە هەبێت کاتی دەرهاتنی ددانە هەمیشەییەکانی پێشەوەیە.
چارەسەری ئەو ناهەمواریانەی کە پێویستیان بە ڕێک کردنەوەی ئێسکی شەویلگە هەبێت چاکترە لە کچدا پێش تەمەنی ١٣ ساڵی وە لە کوڕەکاندا پێش تەمەنی ١٥ ساڵی.
هەرچۆنێک بێت دایکان و باوکان پێویستە ئەوە ڕەچاو بکەن کە هەر کاتێ هەر ناهەموارییەک یان ناڕێکییەک لە شەویلگەدا یان دەم و ددانی منداڵەکانیان بەدی کرد، یان دووچاری خوویەکی خراپ وەک (پەنجە مژین، نینۆک جوین) پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی دەم و ددانی پسپۆڕی ددان ڕاستکردنەوەی پێ بکرێت.


سەرچاوەکان



679 بینین