چۆن خۆمان بپارێزین لە توشبوون لە هەر جۆرە ناهەموارییەک لە دەم و ددان و شەویلگەکاندا ڕووبدات

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-21-22:08:00 - کۆدی بابەت: 2491
چۆن خۆمان بپارێزین لە توشبوون لە هەر جۆرە ناهەموارییەک لە دەم و ددان و شەویلگەکاندا ڕووبدات

ناوه‌ڕۆك

چۆن خۆمان بپارێزین لە توشبوون لە هەر جۆرە ناهەموارییەک لە دەم و ددان و شەویلگەکاندا ڕووبدات

ئەگەرچی هۆکاری بۆماوە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر چۆنێتی پەیوەندی شەویلگە و دەم و چاو، بەڵام بە ڕەچاو کردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە دەتوانرێت تا ڕادەیەکی زۆر ئەو ناهەمواریانە ڕێگری لێ بکرێت:

گرنگی دان بە ددانە شیرییەکانی منداڵ و چاودێری کردنیان

پشت گوێ خستنی ددانە شیرییەکان دەبێتە هۆی زوو لەدەستدانی ئەم ددانانە و ناڕێک دەرهاتنی ددانە هەمیشەییەکان لە دەمدا. دوا بە دوای دەرهاتنی ددانە شیرییەکانی منداڵ پێویستە یارمەتی منداڵ بدرێت بۆ شۆردنی دەم و ددانی بە فڵچە و دەرمان. باشتر وایە دایکان و باوکان لە بەرامبەر ئاوێنەدا بۆ ماوەیەک دەم و ددانی منداڵەکەیان بشۆن بۆ ئەوەی منداڵەکە لە ڕێگەی زانستی شۆرینی دەم و ددانی فێر بێت، بەڵام ئەگەر منداڵەکە پێداگری لەوە دەکات کە خۆی دەبێ دەم و ددانی بشوات، پێویستە دایکان وباوکان لە هەمان کاتدا دەم و ددانیان بشۆن تاوەکو منداڵەکە ڕێگەی زانستی دەم و ددان شۆرین فێر بێت. ئەو دایک و باوکانەی کە بە شێوەیەکی بەردەوام دەم و ددانیان دەشۆن نمونەیەکی زیندوون بۆ منداڵەکانیان تاوەکو لێیانەوە فێری دەم و ددان شۆردن ببن.

سەردانی پزیشکی دەم و ددان

سەردانی پزیشکی دەم و ددان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بینینی پزیشکی دەم و ددان و وەرگرتنی زانیاری تەندروستی لێی بە تایبەتی دوای دەرهاتنی یەکەم ددانی هەمیشەیی دەتوانرێت ڕێگرێک بێت لە توشبوون بە هەر ناهەموارییەک لە شەویلگە و دەم و ڕوودا.

ڕێگە نەدان بە منداڵ بە فێربوونی هەندێ خووی خراپ

هەندێ لەو خووە خراپانەی منداڵ کە کار لە ڕێک و پێکی دەم و ددان و شەویلگە و ڕوو دەکات بریتین لە (پەنجە مژین، پاڵ پێوەنانی زمان بەرەو ڕووی پێشەوەی دەم، مژین و جوینی لێو، جوینی نینۆک).


سەرچاوەکان



605 بینین