ئەو ئازارانەی لەش کە پەیوەستن بە سروشتی مرۆڤەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-02:21:00 - کۆدی بابەت: 2498
ئەو ئازارانەی لەش کە پەیوەستن بە سروشتی مرۆڤەوە

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و ئازارانە‌ی لە‌ش كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ سروشتی مرۆڤە‌وە‌

ڕە‌نگە‌ زۆرێك بە‌ لێوردبوونە‌وە‌یە‌كی زۆر نە‌ڕواننە‌ پێوە‌ندی نێوان دۆخی نێوان دە‌روونی مرۆڤ و تە‌ندروستی لە‌شییە‌وە‌، كە‌ لە‌ ڕێگە‌ی چە‌ندان توێژینە‌وە‌ و لێكۆڵینە‌وە‌ ئە‌و پە‌یوە‌ندییە‌ ڕوون كراوە‌تە‌وە‌، بە‌گشتی لە‌ خوارە‌وە‌ چە‌ند حاڵە‌تێك لە‌ ئازاری لە‌ش باس كراوە‌ كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ دۆخی دە‌روونی مرۆڤ و شێوازی بیركردنە‌وە‌یانە‌وە‌:

حاڵەتەكانی

ــ پە‌شۆكاوی شپرزە‌یی لە‌ ڕۆژدا دە‌بێتە‌ ھۆی سە‌رئێشە‌، بۆیە‌ پێوسیتە‌ ئیسراحە‌ت وە‌ربگریت بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئە‌و ھەستكردنە‌.

ــ ڕە‌نگە‌ ئازاری مل ھۆكارە‌كە‌ی ئە‌وە‌ بێت كە‌ ناتوانیت لە‌ كە‌سانی تر خۆشبیت، بۆیە‌ ئە‌و كاتە‌ی كە‌ ئازاری ملت ھە‌بوو بیر لە‌ تایبە‌تمە‌ندییە‌ ئە‌رێنییە‌كانی كە‌سانی دە‌وروبە‌رت بكە‌وە‌.

ــ ئازاری شان بە‌ڵگە‌یە‌ بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌ركێكی قورسی سۆزداری لە‌سە‌ر ئە‌ستۆ دە‌گریت، بۆیە‌ ھە‌وڵبدە‌ كە‌ خە‌مە‌كانت لە‌گە‌ڵ كە‌سانی تر دابە‌ش بە‌كە‌یت و بیر لە‌ چارە‌سە‌ری كێشە‌كانت بكە‌وە‌.

ــ ئازاری بە‌شی سە‌رە‌وە‌ی پشت نیشانە‌ی ھە‌ستكردنە‌ بە‌ تە‌نیایی و نە‌بوونی پاڵپشتی سۆزداری بۆ تۆ.

ــ ئازار لە‌ بە‌شی خوارە‌وە‌ی پشت ئاماژە‌یە‌ بۆ ئە‌وە‌ی بە‌ھۆی كێشە‌ی داراییە‌وە‌ خە‌مباریت، بۆیە‌ داوای یارمە‌تی شارە‌زایە‌كی دارایی بكە‌.

ــ ئازاری قۆڵە‌كان مانای ئە‌وە‌ی كە‌ تۆ قبووڵی گۆڕانكارییە‌كان لە‌ ژیاندا ناكایت، بۆیە‌ ھە‌وڵبدە‌ كە‌ دە‌ستبە‌رداری ھە‌ندێك شت ببیت.

ــ ئازاری دە‌ست نیشانە‌ی ئە‌وە‌یە‌ كە‌ پە‌یوە‌ندیكردنت بە‌ كە‌سانی ترە‌وە‌ باش نییە‌، بۆیە‌ بە‌دوای ھاوڕێی نوێ بگە‌ڕێ.

ــ ئازاری جومگە‌ی نێك (ران) مانای ئە‌وە‌یە‌ كە‌ تۆ لە‌ گۆڕانكاری و بە‌ردە‌وامی ترست ھە‌یە‌، ھە‌روە‌ھا لە‌ بڕیاردان دوودڵیت.

ــ ئازاری ئە‌ژنۆ مانای ئە‌وە‌یە‌ كە‌ تۆ كە‌سێكی لە‌خۆبایت، بۆیە‌ ھە‌وڵبدە كە‌ ئە‌و ئاكارە‌ نە‌ھێليت.


سەرچاوەکان



793 بینین