هۆکارێکی سەرەکی سەرئێشە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-02:29:00 - کۆدی بابەت: 2501
هۆکارێکی سەرەکی سەرئێشە

ناوه‌ڕۆك

تا ئێستە‌ یە‌كێك لە‌ ھۆكارە‌ سە‌رە‌كییە‌كانی سە‌رئێشە‌ت فە‌رامۆش كردووە‌

زۆرجار بە‌ھۆی بیركردنە‌وە‌ی قوڵ و كێشە‌ و خە‌مخواردن، ڕووبە‌ڕووی سە‌رئێشە‌ دە‌بیتە‌وە‌، ھە‌ندێك جاریش ئە‌و شتانە‌ی كە‌ لە‌ دۆخ و كە‌شوھە‌وای دە‌وروبە‌رمان ڕوو دە‌دە‌ن، كاریگە‌ریی خراپیان دە‌بێت، بە‌ڵام یە‌كێك كە‌ گرنگترین ھۆكارە‌كانی سە‌رئێشە‌ پیسی ژینگە‌یە‌. شارە‌زیان ھۆشداری دە‌دە‌ن كە‌ ئە‌وانە‌ی سە‌رئێشە‌ی ماوە‌ درێژیان ھە‌یە‌ بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ناكرێ لە‌كاتی تێكچوونی ھە‌وا و تۆز و خۆڵدا، ماڵە‌و جێبھێڵن، چونكە‌ سە‌رئێشە‌كە‌یان زیاتر دە‌كات، ھاوكات ئاماژە‌ بە‌وەش دە‌دە‌ن ژینگە‌ی پاك و ھە‌وای تە‌ندروست یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ ئە‌وە‌ی لە‌ سە‌رئێشە‌ ڕزگارمان بێ.
پزیشكانی بواری مێشك و دە‌مار ئاشكرایان كردووە‌، ھە‌وای پیس ھۆكارێكی سە‌رە‌كی توشبوونی مرۆڤە‌ بە‌ سە‌رئێشە‌، بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی ھە‌وای ناتە‌ندروست ھە‌ڵگری جۆرە‌ھا ڤایرۆس و ماددە‌ی ژە‌ھراوی ئۆكسیدی كاربۆنن، لە‌و ڕێگە‌یە‌وە‌ كاریگە‌ری لە‌سە‌ر مێشكی مرۆڤ دادە‌نێت و دە‌بنە‌ ھۆی كە‌مبوونە‌وە‌ی ئۆكسجین لە‌ مێشكی مرۆڤ، بە‌مە‌ش سە‌رئێشە‌ دروست دە‌بێت.
ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن، كە‌ ئە‌و سە‌رئێشە‌یە‌ی بە‌ھۆی پیسی ھە‌واوە‌ دروست دە‌بێ، قورسە‌ و ماوە‌ درێژە‌ بە‌لایە‌نی كە‌مە‌وە‌ ٣ تا ٤ ڕۆژ بە‌ردە‌وام دە‌بێت.


سەرچاوەکان



894 بینین