فڵچەی ددان سەرچاوەی میکرۆبە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-02:31:00 - کۆدی بابەت: 2502
فڵچەی ددان سەرچاوەی میکرۆبە

ناوه‌ڕۆك

فڵچە‌ی ددان سە‌رچاوە‌ی میكرۆبە‌ ئاگاداربە‌ 

ئە‌گە‌ر چی باشترین ڕێگە‌ بۆ پاككردنە‌وە‌ی ددانە‌كان فڵچە‌یە‌، بە‌ڵام دە‌بێ بشزانین مە‌ترسیدارترین ڕێگە‌شە‌ بۆ توشبوون بە‌ بە‌كتریا.
فڵچە‌یە‌كی دانە‌پۆشراو زیاتر لە‌ ١٠٠ ملیۆن بە‌كتریای لە‌سە‌رە‌، بۆ نموونە‌ بە‌كتریای ئی كۆلای كە‌ سكچوون پە‌یدا دە‌كات، بە‌كتریای ستافیلۆكۆكە‌س كە‌ ھە‌وكردنی پێست پیدا دە‌كات.. تاد. بە‌ڵام با ئە‌مە‌ش لە‌بیر نە‌كە‌ین كە‌ ناو دە‌می ھە‌موو كە‌سێك پڕیە‌تی لە‌ بە‌كتریا، ڕۆژانە‌ بە‌ سە‌دان میكرۆب لە‌ناو دە‌مدا دە‌بن، چینە‌ سپییە‌كانی سە‌ر ددان لە‌ بە‌كتریا پێكھاتووە‌، بۆیە‌ ھە‌ر جارە‌ی كە‌ فڵچە‌ لە‌ ددان دە‌دە‌ت ئە‌وا تاڵە‌كانی فڵچە‌كە‌ت بە‌ بە‌كتریا باردەكرێن.
لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌ی كە‌ بە‌كتریا لە‌ناو دە‌م و لە‌سە‌ر فڵچە‌ی ددان دە‌ژی، ھێشتا ناتوانن لە‌بە‌ر بە‌رگریی سروشتییە‌ بھێزە‌كە‌ی لە‌ش ھە‌وكردن پە‌یدا بكە‌ن. 
لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا، پێویستە‌ چە‌ند ھە‌نگاوێكی تە‌ندروستیانە‌ بگریتە‌ بە‌ر بۆ دوورخستنە‌وە‌ی ئە‌گە‌رە‌ كە‌مە‌كانی توشبوون بە‌ ھە‌وكردن، بۆ نموونە‌ فڵچە‌ی ددان لە‌ ژووری گە‌رماو توالێتدا ھە‌ڵمە‌گرە‌، چە‌ند دوورتر بێت باشترە‌.
ھە‌موو جارێك پێش بە‌كارھێنانی فڵچە‌كە‌ت بە‌ ئاو بیشۆ، فڵچە‌كە‌ت بە‌ وشك بە‌ قیتی ھە‌ڵ گرە‌، با رووی فڵچە‌كە‌ بۆ سە‌رە‌وە‌ بێت، با ھە‌ر ئە‌ندامێكی ماڵە‌وە‌ فڵچە‌ی تایبە‌تی خۆی ھە‌بێت، فڵچە‌ت زوو زوو بگۆڕە‌ ، پسپۆران پێیان باشە‌ ھە‌ر سێ مانگ جارێك بگۆڕیت، ئە‌گە‌ر تاڵە‌كانی قوپابنە‌وە‌ ئە‌وا پێویستە‌ زووتر بیگۆڕیت. 
ئە‌وە‌ بە‌كتریایە‌ كە‌ نە‌خۆشی لە‌ پوكدا پە‌یدا دە‌كات، ددان كلۆر دە‌كات، بۆنی دە‌م و ھە‌ناسە‌ ناخۆش دە‌كات.
جگە‌ لە‌ شووشتنی ددان بە‌ فڵچە‌ و مە‌عجوون بە‌ بە‌كارھێنانی داو یان فلۆس بۆ پاككردنە‌وە‌ی كە‌لێنی ددانە‌كان، بۆ زیاتر لە‌ناوبردنی بە‌كتریا پاش ددان شووشتن گیراوە‌یە‌كی دژە‌ بە‌كتریا بە‌ دە‌مت بە‌كاربێنە‌.


سەرچاوەکان



730 بینین