ڕووەکی بێڵس - گوڵەبەیبوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-03:49:00 - کۆدی بابەت: 2520
ڕووەکی بێڵس - گوڵەبەیبوون

ناوه‌ڕۆك

ڕووەکی (بێڵس)

ئەم ڕووەکە پۆلێن دەکرێت بۆ سێ لق (بەیبوونی ئاسایی (باو)، بەیبوونی گژووگیا، بەیبوونی ئینگلیزی).
بەشێکی زۆری ڕووەکەکان ناوی (بەیبوون) دەبەنە پاڵ خۆیان بۆیە ئەم جۆرە پۆلێن کراوە بۆ سێ لقی لەو شێوەیە.
 
(گوڵی بەیبوون - Daisy Flower ) کە ناوە زانستیەکەی (Bellis Perennis)ـە،بە بچووکی و ڕەنگ و شێوازە تایبەتەکەی دەناسرێتەوە، کە بەشێوەی دەوەن و کۆمەڵ گەشە دەکات بە شێوەیەکی تەخت بە زەویەکەوە
 
بە چڵێکی زۆر کورت لە زەوییەکەوە بەرز بووەتەوە، و ناوەڕاستێکی ڕەنگ زەردی هەیە لەگەڵ چەند پەڕێک کە درێژییان نزیکەی ٠.٧٥ بۆ ٢ ئینج دەبێت.
ئەم گوڵە دیاردەی خۆرە ڕووتێکردن پیشان دەدات، بەشێوەیەکە ڕووی گوڵەکان دوای ئاڕاستەی خۆر دەکەون لە ئاسماندا.
ناوی (Daisy) لە بنەڕەتدا و لە ئینگلیزی کۆندا (Daes Eage)ـی پێ دەوترێت کە بە مانای (چاوی ڕۆژ) دێت، ئەمەش بە هۆی سیفەتی گوڵەکەوەیە کە کاتی ئێواران پەڕەکانی دادەخات و بەڕووی ڕۆژدا دەکرێنەوە.
لە ڕاستیدا هەر تاقە گوڵێکی بەیبوون یەک گوڵ نییە، بەڵکو بە دوو گوڵ لە قەڵەمدەدرێت، نێوەندە زەردەکەی (گوڵۆکە) و پەڕەکانی خونچەی جیاوازن. بەهۆی ئەوەی دوو گوڵە لە ناو گوڵێکدا بە مانای (خۆشەویستی ڕاستەقینە)دێت.
بەپێی فەرهەنگی ڤیکتۆرییەکان، (بەیبوون) بە مانای بێتاوانی دێت.
وە منداڵانی ناوچەکە بازنی بەیبوونیان لە گوڵەکە دروست کردووە.
خۆشمان لە پاڵ (دەرئەچم دەرناچم یان خۆشی ئەوێم خۆشی ناوێم) زۆر جار تاجی گوڵی لای دروست دەکەین و شتێکی تایبەت و جوانە
جۆرە ڕووەکێکی فرەیە، واتە ژمارەی زۆرە، ڕاستە خونچەکانی و خۆیشی بچووکە، بەڵام بە نزیکەیی ١٠ لە ١٠٠ی ڕووی هەسارەکەمانی داپۆشیوە.
بە (ئامۆزا-خاڵۆزا)ی گوڵی گوڵەبەڕۆژە دادەنرێت، هەرچەنە خۆیان لە خێزانی (Asteraceae) دەپۆلێنرێن، بەڵام ژمارەی ڕەگەزەکەیان زۆرە (نزیکەی ٤٠٠٠ ڕەگەزی جیاوازن) و بەشێکیان لە خێزانی گوڵەبەڕۆژە دەپۆلێندرێن.
مەرج نییە تەنها سپی بن، چەندین ڕەنگی تریشیان هەیە و هەریەکەی مانای خۆی هەیە،بۆ نموونە، مۆر بە مانای شکۆ و سەرکەوتن دێت، زەردەکەی بە مانای هاوڕێیەتی دێت.
شین بە مانای کرانەوە و ئاشتی دێت، وە سپییەکەی بە مانای نەرم و نیانی دێت.
یەکێکە لەو ڕووەکانەی کێشەی نەخۆشی و مێرووی نییە و دەتوانێت بە نزیکەیی لە هەموو شوێنێک ڕزگاری بێت (جگە لە جەمسەری باشوور نەبێت) و بە هۆی شێوەکەیەوە هەنگەکان ڕادەکێشیت بۆ لای خۆی.
ئەم گوڵە ژمارەی پێوانەییشی تۆمار کردووە ، نزیکەی ٣٣١ هاوڵاتی شاری میلانی ئیتاڵی خەریکی یاری کردنی (خۆشی ئەوێم، خۆشی ناوێم) بوون، بە شێوەیەک پەڕی گوڵەکە لێ دەکەنەوە بۆ ئەوەی بزانن کڕەشەکانیان هەمان هەستیان هەیە بۆیان یان نا.
گوڵی بەیبوون بۆ خواردن دەشێت بەتایبەت لە دروستکردنی زەڵاتە و وەکو دابینکەرێکی باشی ڤایتامین C دادەنرێت.
هەروەها لە بواری تەندرووستیشدا سوودی لێ دەبینرێت.
گوڵی بەیبوون هێمای پاکی و بێتاوانییە، لە ئاینی مەسیحیدا هێمایە بۆ (مەریەمی پاکیزە) و لە ئەفسانەی باکووریەکاندا بە گوڵی خوایی خواوەند (فرێیا) دادەنرێت کە (فرێیا) ژنە خواوەندی خۆشەویستی و جوانی و بەرەکەتە، کە گوڵی بەیبوونیش بە مانای دەستپێکردن و لەدایکبوونیش دێت

وشەی (Daisy) ناوێکی ئەدەبی و تایبەت نییە بۆ ئەو گوڵە هەڵبژێردرابێت بەڵکو سڵانگێک و قسە و زمانی ناو خەڵکییە، گوڵەکەیان بەو ناوەوە ناو ناوە.


سەرچاوەکان



2737 بینین