کاریگەرییە خراپەکانی بەستنی ئاو لە ناو ڕادێتەر چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-02-22-11:52:00 - کۆدی بابەت: 2524
کاریگەرییە خراپەکانی بەستنی ئاو لە ناو ڕادێتەر چییە؟

ناوه‌ڕۆك

کاریگەرییە خراپەکانی بەستنی ئاو لە ناو ڕادێتەر چییە؟

1. پێویستە هەموو بزوێنەرێک ئاوی تایبەت (کوڵانت) بەکاربێنێت. بەڵام هەندێ ئۆتۆمبیل ئاوی ئاسایی بەکاردێنن کە لە پلەی سفری سەدی بەرەو خوار دەیبەستێت.
2. بەستنی ئاو قەبارەکەی زیاد دەکات کە هۆکارە بۆ تەقاندنی بۆریەکانی ڕادێتەر.
3. لەکاتی خستنە ئیشی بزوێنەر پاڵنەری ئاو دەشکێنێت.
4. کاریگەری خراپی لەسەر سلندەر و سەری سلندەر هەیە و ئەو ئۆتۆمبیلانەی فلسیان هەیە لە هەندێ حاڵەتدا فلسەکە لە سلندەر جیا دەکاتەوە.
5. ئەگەر ئاوی ڕادێتەر بەستبووی نابێ بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبیل بخەیتە ئیش چونکە کاریگەری زۆر خراپ لەسەر بزوێنەر و لە هەندێ ئۆتۆمبیل گێڕیش تێکدەدات.

چۆن سیستەمی ساردکەرەوە بپارێزین؟

1. پێویستە ئاوی تایبەتی ڕادێتەر بەکاربێنی.
2. لەشەوە ساردەکان ئەگەر ئاوی ئاسایت بەکارهێنابوو سەری ڕادێتەر بکەرەوە و بەیانی بیبەستەوە.
3. ئەگەر ئاو بەستبووی بزوێنەر دامەگیرسێنە و چاوەڕێ بکە هەتا دڵنیا دەبی ئاوەکە تواوەتەوە.


سەرچاوەکان



743 بینین