چۆن تەیەمموم دەکرێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-20:50:00 - کۆدی بابەت: 2540
چۆن تەیەمموم دەکرێت؟

ناوه‌ڕۆك

تەیەمموم

کەی تەیەمموم دەکەیت؟

کاتێک ئاو دەست نەکەوێت یان ئاو هەبوو بەڵام بەکارهێنانی زیانی پێ گەیاندیت ئەوکات تەیەمموم بکە.

نیەتی تەیەمموم بهێنە

نیەتی تەیەمموم بهێنە لە دڵی خۆت دا لە بری ئەو شتەی کە تەیەممومی لە جێگادا دەکەیت؛ کە بریتییە لە:

١- دەستنوێژگرتن.
٢-خۆ شۆردن.

دەستەکانت لە ڕووی زەوی بدە

دەستەکانت لە ڕووی زەوییەکی پاک بدە.
ئەگەر خاکت دەست نەکەوت ئەوکات هەر شوێنێکی تر کە خۆڵی پێوەبێت.

دەست بهێنە بە ڕوخسار و دەستەکاندا

ڕوخسارت؛ وە پاشان هەردوو دەستەکانت؛ بەو خۆڵە مەسح بکە.

(دەستی ڕاست پاشان دەستی چەپ).


سەرچاوەکان



1594 بینین