پێکهاتەی نەتەوەیی دانیشتوانی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-21:50:00 - کۆدی بابەت: 2551
پێکهاتەی نەتەوەیی دانیشتوانی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

پێکهاتەی نەتەوەی دانیشتووان 

کوردستان لە ڕووی پێکهاتەی نەتەوەییەوە، ووڵاتێکی یەکجار ئاڵۆزە،

هۆكارەكانی فرە نەتەوەیی

کەم نەتەوەی ئاسیا و ئەوروپا هەیە. کە نوێنەریان لەم ووڵاتە نەبێت، هۆیەکانیشی ئەمانەن:
- هەڵکەوتی جوگرافی: کوردستان وەکوو مەڵبەندی ناوەندی ڕێگەی هاتووچۆکەرانی نێوان ئاسیا و ئەوروپا وابووە و وایە، هەندێک لەم هاتوچۆکەرانە، لەبەر هۆکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی، تێیدا جێگیر و نیشتەجێ بووە، دابونەریت و شوناسنامەی خۆیان پارستووە.
- پەنابردن: باری سروشتی کوردستان لە چیا و دۆڵ و ئاو و زەویی کشتوکاڵی... هتد، بۆ خۆشاردنەوە هەڵکەوتێکی زۆر باشی هەیە، ئەم تایبەتمەندییە سەروشتییە، لە لایەن نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتەوە، ئەوانەی لە ژێر باری جەوساندەوەی نەتەوی و ئایندا ناڵاندویانە، قۆزاوەتەوە، لەکاتی تەنگانەدا ڕوویان تێکردووە.
- پاکسازیکردنی کورد: پلانێکی داگیرکەرانەی دەوڵەتەکانی تورکیا و ئێران و عێراق سووریایە و هەمیشە بە بەردەوامی پەیڕەویان کردووە. هەر کاتێک سەرانی ئەو دەوڵەتە ویستبێتیان، بۆ هەر شوێنێک مەبەستیان بووبێت، نەتەوەکانی تورک و عەرەب و فارسیان هێناوە و نیشتەجێیان کردوون و کوردیشیان لە سەر خاکی نیشتیمانەکەی خۆی دەرپەڕاندووە و ئاوارە و دەربەدریان کردووە.
- گۆڕینی داگیرکەر: کوردستان بە درێژای مێژوو، لە نێوان داگیرکەرەکانیدا ئەم دەست و ئەو دەستی پێکراوە، جارێک یۆنان و جارێک عەرەب فەرمانڕەواییان تێدا کردووە، دەمێک تورکە سەلجوقییەکان و دەمێکی دیکەش مەغۆلەکان دەستیان بەسەردا گرتووە، سەردەمێک تەتەرەکان و سەردەمێکی دیکەش سەفەوییەکان و عوسمانییەکان داگیریان کردووە. دوای کۆتایی پێكهاتنی دەسەڵاتی ئەم فەرمان ڕەوایانە، هەموویان وڵاتیان چۆڵکردووە و بەجێیان هێشتووە، تەنیا ژمارەیەکی کەمیان ماونەتەوە، و بە تەواوی جێگیر بوون و دواتریش بوون بە بەشێک لە دانیشتووانی کوردستان.
دانیشتووانی کوردستان لە چەند نەتەوەیەک پێک هاتووە، کە هەر یەکەیان بۆ سەر گرووپە زمانێکی جیاواز دەگەڕێنەوە وەکوو ئێرانی، تورکی، سامی... هتد، لە ڕووی پێکهاتەی ژمارە و ڕێژەیان، بە بەراوردکردن لەگەڵ گشت دانیشتوواندا، بە داخەوە ناتوانین لەم سەردەمەدا، چەند ژمارەیەک بە ڕەسمی پێش چاو بخەین.


سەرچاوەکان



1854 بینین