چەتەکانی دەریای کاریبی: نەفرەتی مرواری ڕەش (2003) - Pirates Of The Caribbean: The Curse Of The Black Pearl

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-22:37:00 - کۆدی بابەت: 2556
چەتەکانی دەریای کاریبی: نەفرەتی مرواری ڕەش (2003) - Pirates Of The Caribbean: The Curse Of The Black Pearl

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

ویڵ تێرنەری ئاسنگەر دەست دەکات بە کار کردن لەگەڵ چەتەی سەیر (کاپتن جاک سپارۆو) بۆ ڕزگارکردنی خۆشەویستەکەی کە کچی دادوەرەکەیە، کە لە هاوپەیمانە کۆنەکانی جاکە، کە ئێستا نەمردوون
 
فیلمی Pirates Of The Caribean: Curse Of The Black Pearl فیلمێکی خەیاڵی و سەرکێشیە کە یەکەم فیلمی زنجیرە فیلمی Pirates Of The Caribbeanە و لە ساڵی ۲۰۰۳ جۆر ڤێربنسیکی دەریهێناوە وە تێد ئیڵیەت و تێری ڕۆسیۆ و ستیوۆرد بێتی چیرۆک و سکرینپلەی فیلمەکەیان نووسیوەتەوە وهەروەها دوو ئەکتەری بەناوبانگ جۆنی دێپ لە ڕۆڵی کاپتن جاک سپارۆو و جێفری ڕەش لە ڕۆڵی کاپتن باربۆسا بەشداریان لە سێتی فیلمەکە کردووە وە کلاوس بادێلت ئاوازە نایابەکەی فیلمەکەی داڕشتووە کە ئاوازی فیلمەکە هۆکارێکی گرینگی سەرکەوتنی فیلمەکە بوو٫ وە داریوش وۆڵسکی کاری سینەماتۆگرافی بۆ فیلمەکە کردبوو.وە هەردوو کۆمپانیای Walt Disney Picturesو Jerry Bruckheimer Films کاری بەهەمهێنانی فیلمەکەیان گرتبۆیەوە دەست. وە یەکەم ڕۆژی پەخشکردنی فیلمەکە لەڕۆژی ۲۸ مانگی ٦ی ۲۰۰۳ بوو کە لە (دیزنی لاند) پەخشکرا وە لە ڕۆژی ۸ی مانگی حەوتی هەمان ساڵ لە سینەماکانی ئەمریکا پەخشکراو توانی ٦٥٥ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لە بۆکس ئۆفیس لە کاتێکدا داهاتەکەی ۱٤۰ ملیۆن دۆلار بوو. وە فیلمەکە لە ماڵپەڕی (IMDB) توانویەتی ڕەیتینگی ۸ بهێنێت لە کۆی ۱ ملیۆن دەنگ وە لەماڵپەڕی (Rotten Tomatoes) توانویەتی لە سەدا ۷۹ بهێنێت. وە فیلمەکە براوەی ۳۸ خەڵات بووە و پاڵێوڕاوی ۱۰٤ خەڵاتی دیکە بووە کە پێنج جار پاڵێوڕاوی خەڵاتی ئۆسکار بووە

دەرهێنەر

جۆر ڤێربینسکی

نووسەرەكان

تێد ئیڵیەت,تێری رۆسیۆ,ستوۆرت بیتی

ئەكتەرەكان

جێفری ڕەش,ئۆرناڵدۆ بلووم,کیرا نایتڵی

كات

143 خولەك

تێچوو

$140,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

8/7/2003
 


سەرچاوەکان



2698 بینین