شکانی بیست ئێسک لە یەک کاتدا(2018) - شکستن همزمان بیست استخوان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-23:40:00 - کۆدی بابەت: 2563
شکانی بیست ئێسک لە یەک کاتدا(2018) - شکستن همزمان بیست استخوان

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیرۆکی فیلمەکە باس لە پیاوێکی ئەفغانی دەکات بەناوی عەزیم، کە لە شاری تاران لە شەودا وەک پاککەرەوە کاردەکات لە شارەوانیدا، برای عەزیم دەیەوێت کۆچ بکات بۆ دەرەوەی وڵات بڕیارە دایکیشی ببات، بەڵام کاتێک عەزیم دەزانێت دایکی نابات زۆر نیگەران دەبێت و دەیباتە لای خۆی، تا ئەوەی ڕۆژێک هەست بە شتێکی سەیر دەکات لە دایکیدا کە تەواوی فیلمەکە دەگۆڕێت.
 
شکستن همزمان بیست استخوان(٢٠١٨) فیلمێکی ئێرانی-ئەفغانی ـە و سەر بە سینەمای ئێرانە، کاری دەرهێنان و نووسینی لەلایەن (جەمشید مەحمودی) و بەرهەمهێنانی لەلایەن (نەوید مەحمودی) ـەوە کراوە. فیلمەکە بە دوو ناو دەناسرێتەوە کە یەکێکیان (شکستن همزمان بیست استخوان) ـە و ئەوی دیکەش ( رونا، مادر عظیم) ـە کە بە ناوی دووەمەوە لە فیستیڤاڵەکانی دەرەوەدا بەشداری کرد. ئەم فیلمە نێردراوی وڵاتی ئەفغانستان بوو لە ٩١ یەمین مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار و باشترین فیلمی فیستیڤاڵی بوسان بووە. فیلمەکە لەلایەن خانە فیلمی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ ماوەی فیلمەکە ٩٠ خولەکە و داهاتی ٢٣٢ ملیۆن تمەنی کۆکردۆتەوە.
 

خەڵاتەکان

 
باشترین فیلمی ستۆکهۆڵم
باشترین فیلمی ئاسیا
دیبلۆمی شانازی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر
باشترین ئەکتەری پیاو بۆ محسن تنابندە لە ئوستوڕالیا
باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی بوسان لە کۆریای باشوور
باشترین فیلمی فیستیڤاڵی هیندستان
باشترین ئەکتەری پیاو بۆ محسن تنابندە لە هیندستان
خەڵاتی تایبەتی دادوەران لە فەڕەنسا
 

دەرهێنەر

جەمشید مەحمودی

نووسەرەكان

جەمشید مەحمودی

ئەكتەرەكان

موحسین تەنابەندە,موجتەبا پیرزەدە,فاتیمە حوسەینی

كات

89 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

5/10/2018


سەرچاوەکان



746 بینین