بۆ نێو دارستانی مێروولە فڕیوەکان(2011) - Hotarubi no Mori e

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-01:11:00 - کۆدی بابەت: 2569
بۆ نێو دارستانی مێروولە فڕیوەکان(2011) - Hotarubi no Mori e

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیرۆك: باس لە کچێک دەکات بەناوی هۆتەروو کە ڕۆژێک لە دارستانێک ون دەبێت و لەلایەن ڕوحێک بەناوی گین دەبینرێتەوە و یارمەتی دەدات تا بچێتە دەرەوەی دارستانەکە، گین پێی دەڵێت من گەر هاتوو دەستم لەلایەن مرۆڤێک پێبکەوێت ێەوا ون دەبم. پاش ئەوەی دەچێتە دەرەوە لە دارستانەکە باپیری پێی دەلێت ئەو دارستانە لە رابردوو ڕوحی تیا هەیە و ڕاستییە. جا لێرەوە گین و هۆتەروو دەبن بە هاوڕێی یەکتر و پەیوەندیەکیان قوڵتر دەبێتەوە لەنێوانیان تا وای لێدێت نەتوانن بێ یەکتر کات بەڕێ بکەن. 
 
Into the forest of fireflies (Hotarubi no Mori e) (بە کوردی: بۆ نێو دارستانی مێروولە فڕیوەکان) (بە یابانی: 蛍火の杜へ) ئەنیمیەکە بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە و ماوەی ٤٥ خولەکە. لەلایەن کۆمپانیای brain's base دەرهاتووە. لەجۆری (ڕۆمانسی، درامی، هەست بزوێن)ە.
 

هەنێک زانیاری و تێبینی

ئەنیمیەکە بۆ ڕەیتینگ سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بۆ نموونە لە سایتی IMDB ٧.٩ بەدەست هێناوە وە لە لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی My Anime List توانیوێتی ٨.٤٢ بەدەست بهێنێت. ئەنیمیەکە وەک زۆربەی ئەنیمی تر لە مانگا وەرگیراوە و لەلایەن یوکی میدۆریکا نوسراوە و ساڵی ٢٠٠٢ دەرچوو. لە سایتی My Anime List توانی ڕەیتینگی ٨.١٥ بەدەست بهێنێت. نوسەری مانگاکە گوتی ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات و تەواوم کرد وەک ستایشێک بۆ هاوڕێیەکی نزیکم کە بەهۆی شێرپەنجەوە مرد. مانگاکە لە چوار چاپتەر پێک دێت و هەر چاپتەری خاوەن چیرۆکی خۆیەتی وە هەر چاپتەرێک باسی وەرزێکی ساڵ دەکات: 1) Hanauta Nagaruru لە وەرزی بەهارە 2) Hotarubi no Mori e لە وەرزی هاوینە 3) Kurukuru Ochiba لە وەرزی پایزە 4) Hibi Fukaku لە وەرزی زستانە بەڵام تەنها دووەم چاپتەری کرا بە ئەنیمی لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوبۆوە. دەرهێنەری ئەنیمیەکە چەندین دیمەنی زیاد کردووە کە خۆی لە مانگاکە بوونیان نەبووە و پێی باشتر بووە وە ستایشی باشی کرا پاش ئەوەی بینەران دیتیان. لە یوتوب ڤیدیۆیەکی AMV ی هەیە کە زیاتر لە ١٢٥ ملیۆن بینەری هەیە کە ئەوەش بینەرێکی یەکجار زۆرە بۆ ئەنیمیەک
 

دەرهێنەر

تاکاهیرۆ ئۆمۆری

نووسەرەكان

تاکاهیرۆ ئۆمۆری,یوکی میدۆریکاوا

ئەكتەرەكان

ئایانێ ساکورا,کۆوکێ ئوچیاما,شینپاچی تسوجی

كات

45 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

16/9/2011


سەرچاوەکان



708 بینین