گۆڕی گوڵە ئەستێرەکان(1988) - Grave of the Fireflies

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-01:16:00 - کۆدی بابەت: 2571
گۆڕی گوڵە ئەستێرەکان(1988) - Grave of the Fireflies

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیڕۆک: باس لە چەند مانگێک پێش کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم دەکات لە وڵاتی یابان، کاتێک دوو منداڵ خوشکێکی بچوک (سێتسوکو) و برایەکی (سێیتا) لەخۆ گەورەتر جەنگی مانەوە دەکەن لەو نەبوونی و کاتە ناخۆشەی ژیان بۆ دەستەبەرکردنی خواردنێک و شوێنی مانەوەیەک و چەندان ناخۆشی تری ئەو سەردەمە کە دەبێتە ڕێگر بۆ ژیان.
 
Grave of the Fireflies (بە کوردی: گۆڕی مێروولە فڕیوەکان) (بە یابانی:火垂るの墓) ‎ئەنیمیەکە بۆ سەرووی ١٣ ساڵییە و ماوەی ئەنیمیەکەش ٨٩ خولەکە لە ڕۆمانێک وەرگیراوە لە ژێر هەمان ناونیشان لەلایەن نوسەری Akiyuki Nosaka، وە رەیتینگی لەلایەن IMDB ٨.٥ وەرگرتووە و وە لەلایەن Rotten Tomatoes ١٠٠ وەرگرتووە و لەسایتی تایبەت ئەنیمی My Anime List رەیتینگی ٨.٥ وەرگرتووە.

زانیاری و تێبینی

‎لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی My Anime List ڕیزبەندی ٢١ ی گرتووە لەنێوان هەموو ئەنیمیە موڤیەکان. وە لەنێو هەموو ئەنیمیەکان چ موڤی و چ زنجیرە توانیوێتی پلەی ٩٢ بەدەست بهێنێت لەکۆی ٢٢٢ هەزار دەنگ. لە سایتی IMDB توانی بچێتە ٤٨ەمین باشترین فیلمەکانی مێژوو بە ڕەیتینگی ٨.٥ لەکۆی زیاتر لە ٢٢٦ هەزار دەنگ. ‎ناتوانین بلێین داهاتەکەی لە ئێستادا زۆرە کە بریتیە لە ٥١٦ هەزار دۆلار کە نیو ملیۆن دۆلارە بەلام لەو سەردەمەی ساڵی ١٩٨٨ توانی داهاتێکی باش کۆبکاتەوە و ئێستاش وەک گوتم نیو ملیۆن دۆلارە. هۆکاری سەرەکی ئەوە بوو ئەنیمی دەرهێنەر هایاو میازاکی پەخش دەکرا بەناوی my neighbor totoro کە ئەنیمیەکە خۆی توانیەتی ٥٨٨ ملیۆن یەن ئەو سەردەمە کۆبکاتەوە کە دەکاتە نزیکەی ٨٠ ملیۆن دۆلاری ئێستاکە. ‎لە پاڵ ئەو داهاتە هەیەتی لەوانەیە بە شکست دابنرێت بەرامبەر my neighbor totoro بەڵام لە ئێستادا یەکێکە لە ئەنیمیە هەرە گرنگەکان کە لە ڕیزی ٤٨ دێت لەنێو ٢٥٠ خۆشترین فیلمەکانی جیهان و لەنێو زۆربەی سایتەکان بۆ ئەوانەی تازە دەیانەوێت بچنە نێو جیهانی ئەنیمی ئەوە ئەمە دەکەنە پێشنیار بۆ سەرەتایەک بەهۆی ئەو چێژ و خەمگینیەی هەیەتی دەتباتە نێو سەردەمی ئەنیمیەکە. ‎ئەنیمیەکە خاوەنی چەندان خەڵاتە بۆ نموونە هەر لە هەمان ساڵ توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی فیلمی کاسۆلیکی یابانی وە سالی ١٩٨٩ خاوەنی خەڵاتی تایبەت،پاش چەندین ساڵ دووبارە لە ساڵی ١٩٩٤ توانی ببێتە خاوەنی دەستەی سوێندخۆرانی ئەنیمەیشن و مافی منداڵان لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی منداڵان. ‎لەنێو سایتە جیهانیەکاندا توانی شوێنی خۆی بکاتەوە لە ڕووی ڕەیتینگەوە بۆ نموونە لەنێو لیستی پەنجا ئەنیمی لە سایتی Total Film توانی ڕیزبەندی دوازدەیەم بەدەست بهێنێت. وە لە سایتی Time Out بۆ لیستی پەنجا بەهێزترین فیلمە جەنگی جیهانی دووەمەکان توانی ڕیزبەندی دەیەم بباتەوە. لە Empire Magazine لە لیستی دە فیلمە خەمناویکترین توانی شەشەم بێت. لە Wizard's Anime Magazine لەو ئەنیمیانەی کە لە باکوری ئەمەریکا پەخش کراون توانی نۆزدەهەم هەبێت لەنێو پەنجا ئەنیمی. ‎وە دوو جار کراوە بە فیلمی Live action و هەردووک هەر بە زمانی یابانین، کە یەکەمیان جیاوازە چیرۆکەکەی لە ئەنیمیەکە بەوەی کە چیرۆکەکە باسی پوری خوشک و برایەکە دەکات کە چی وای کردووە ژنێکی باش بکاتە ژنێکی توندڕەو لەو بارە ناخۆشەی تیا بوون. لە ساڵی ٢٠٠٥ پەخشکرا لە یابان ‎ئەوەی دووەمیش هەر وەک ئەنیمیەکە وایە و هیچ جیاوازی نییە، لە ساڵی ٢٠٠٨ پەخشکرا لە یابان

دەرهێنەر

ئیساو تاکاهاتا

نووسەرەكان

ئەکیویکی نۆواساکا,ئیساو تاکاهاتا

ئەكتەرەكان

تسوتۆمو تاتسومی,ئەیانۆ شیرایشی,یۆشیکۆ شینۆهارا

كات

89 خولەك

تێچوو

$3,700,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

14/4/1988


سەرچاوەکان



1737 بینین