یەکەمین تیمی ئاگرکوژێنەوە کامانەبوون؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-13:52:00 - کۆدی بابەت: 2576
یەکەمین تیمی ئاگرکوژێنەوە کامانەبوون؟

ناوه‌ڕۆك

یەکەم تیمی ئاگر کوژێنەوە

لە کۆندا پیاوانی ئاگرکوژێنەوە بەو شێوە یاساییەی ئەمڕۆ نەبوون، ئەگەر ماڵێک ئاگری بگرتایە هەموو کەسێک دەبووە پیاوی ئاگر کوژێنەوە، خەڵکیش تیمێکیان دروست دەکرد بە مەنجەڵ و سەتڵەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و بە ڕیز دەوەستان لە ماڵە ئاگر گرتووەکە وە تا سەر ڕووبارێک یان ئاوێک، سەتڵە ئاوەکەیان دەدایە دەستی یەکتر تا دەگەیشتە دەستی ئەوانەی لەسەر ئاگرەکە بوون.
ساڵی ١٦٦٦ ئاگرێک لە لەندەن کەوتەوە و ١٣ هەزار بینا تیایدا ئاگری تێبەربوو، لەوانە کاتادرائییەی سانت پۆڵ، دوای ئەو ڕووداوە ئینگلیزەکان پەمپی دەستیان دروست کرد تا پیاوانی ئاگر کوژێنەوە لە ڕێگەی لوولەیەکەوە ئاگری پێ بکوژێنێتەوە.
هاوڵاتیانیش پەیمانیان دا هاوکاری پیاوانی ئاگر کوژێنەوە بکەن و لە هەر کوێیەک ئاگرێک کەوتەوە، واز لە کاری خۆیان بهێنن و خۆبەخشانە بڕۆن بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە.
لە شاری لەندەن پیاوێکی تایبەت دانرا بۆ ئامڕازی ئاگادارکردنەوە بە ناقوس لێدان یان بانگەواز کردن و ئاگادار کردنەوەی هاوڵاتیان لە کاتی ئاگر کەوتنەوەدا و ئامادەکردنی پێویستییەکانی ئاگرکوژاندنەوە.
هەروەکا کۆمپانیاکانی بیمە ''تأمین'' کردن تیمی تایبەتی ئاگرکوژاندنەوەیان پێکهێنا بۆ کوژاندنەوەی ئەو بینایانەی کە بیمە کرابوون، بەڵام بە دەگمەن یارمەتی ئەو لایەنانەی دەدا کە بیمە نەکرابوون.
ساڵی ١٨٣٥ شاری نیویۆرک یەکەم تیمێکی چوار کەسی ئاگر کوژێنەوەی پێک هێنا، موچەی ساڵانەی هەر یەکیان بڕی ٢٥٠ دۆلار بوو... ئەمانە بە پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە ناسرابوون، و یەکەم بنکەی ئاگر کوژێنەوەش ساڵی ١٨٥٥ لە شاری نیویۆرک دروست کرا.
ئەمڕۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا هەزار فەرمانگەی ئاگر کوژێنەوە هەیە کە تیایدا کەسانی ئاگر کوژێنەوەی پسپۆڕ کار دەکەن، لەگەڵ زیاتر لە پانزە هەزار فەرمانگەی تریش کە کەسانی خۆبەخش بە نیوە دەوامی تیا دەکەن.
هەروەها لە ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاتر لە هەشت سەد هەزار پیاوی ئاگرکوژێنەوەی پسپۆڕ هەیە، لەگەڵ هەشت سەد هەزار پیاوی ئاگرکوژێنەوەی خۆبەخش.


سەرچاوەکان



1236 بینین