دەنگەوەری پزیشکی کەی داهێنرا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-13:58:00 - کۆدی بابەت: 2578
دەنگەوەری پزیشکی کەی داهێنرا؟

ناوه‌ڕۆك

دەنگەوەرەی پزیشکی کەی داهێنرا؟

دەنگەوەرە ''سماعة''ی پزیشکی ئەو ئامێرەیە کە پزیشکەکان لە ڕێگەیەوە دەتوانن، زۆر لە دەنگەکانی ناوەوەی لەشی مرۆڤ ببیستن، وەک ئەو دەنگانەی لە دڵ و هەردوو سییەکان و ناوسکەوە دەردەچێ، زۆر جاریش پزیشک دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو ئامێرەوە زانیاری زۆر بەسوودی دەست بکەوێت.
دەنگەوەرەی پزیشکی ساڵی ١٨١٦ لە لایەن پزیشکی فەڕەنسی ڕێنییە تیۆڤیل هیا سینتی لانک ـەوە داهێنرا، کە بریتیی بوو لە لوولەکێکی ناو بەتاڵ و درێژییەکەی ٣٥ سانتیمەتر دەبوو، سەرێکی دەخستە سەر سینگی نەخۆشەکە و سەرەکەی تریشی دەخستە گوێچکەیەوە و گوێی لە دەنگەکانی ناوەوەی لەشی مرۆڤ دەگرت.
ڕێنییە لەم داهێنانەیدا توانی بگاتە چەند ئەنجامێکی باش، ساڵی ١٧١٩ بۆچوونەکانی لە مەڕ ئەو داهێنانە لە دوتوێی کتێبێکدا بڵاو کردەوە بە ناوی (Delauscal tation mediate)، زۆری پێ نەچوو بەکارهێنانی دەنگەوەری پزیشکی بڵاو بووەوە و، گۆڕانکاری زۆری تێدا کرا تا گەیشتە ئەوە ئەمڕۆ دەیبینین، دەگمەنە پزیشکێک هەبێت بەکاری نەهێنێت.


سەرچاوەکان



496 بینین