مێژووی دۆزینەوەی شەکر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-14:01:00 - کۆدی بابەت: 2579
مێژووی دۆزینەوەی شەکر

ناوه‌ڕۆك

سەرچاوەی شەکر

جۆرەکانی شەکر زۆرن، لە زۆر شتی زیندوودا و لە سەوزە و گیانلەبەرانیشدا وەکو یەک هەیە، بەڵام کاتێک خەڵکی باسی شەکر دەکەن مەبەستیان سکرۆزە، واتە قامیش و چەوەندەری شەکر.
لەوانەیە خەڵکی لە نێوان خۆیاندا بەجەنگ هاتبن لەسەر ئەو ڕووەکە شیرینانەی کە پێش هەزاران ساڵ لە دەشتاییەکانی گینیای تازە ڕواوە.
لەگەڵ پێشکەوتنی ڕۆشنبیری مرۆڤدا ئەو قامیشە شەکرانە لەگەڵ کەلوپەلی تردا ئاڵوگۆڕ دەکران، لەمەوە بەکارهێنانی بڵاوبوەوە و بەم ڕێگەیە و بازرگانەکانی شەکر، شەکریان گەیاندە دورگەکانی باشوری پاسیڤیک و ئەندەنوسیا و ئاسیا و فلیپین.
دەشێت خەڵکی هیندستان لە سەدەکانی پێش مێژوودا قامیشی شەکریان ناسیبێت، ئێمە دەزانین قامیشی شەکر ٤٠٠ ساڵ پێش زاین لە هیندستاندا بەکارهێنراوە.
بەڵام یەکەمین کەسانێک کەوا لە ئەوروپا قامیشی شەکریان چاوپێکەوتبێت، ئەو جەنگاوەرانە بوون ساڵی ٣٢٥ پێش زاین لەگەڵ ئەسکەندەری گەورەدا چوون بۆ هیندستان. یەکێک لە جەنگاوەرەکان بەم جۆرە باس لە قامیشی شەکر دەکات:

'' گیایەکە وەک هەنگوین وایە بە بێ یارمەتی مێش هەنگ ''

لە نێوان ساڵانی (٥٠٠) بۆ (٧٠٠) زایینی، قامیشی شەکر و دروستکردنی شەکر لە هیندستانەوە گوازرایەوە بۆ ئێران، کاتێکیش موسڵمانەکان گەیشتنە وڵاتی شام و میسر و ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست بەکارهێنانی شەکریان بردە ئەو وڵاتانەوە، ساڵی ١٧٥١ موژدەبەخشەکانی ئاینی مەسیحی لە هایتی و نیوئورلیانزەوە هاتن بۆ ئەمەریکا، قامیشی شەکریان لەگەڵ خۆیاندا هێنایە ئەمەریکاوە.
ساڵی ١٧٩٥ لە ویلایەتی لویزیانای ئەمەریکا دەست کرا بە بەرهەم هێنانی شەکر.


سەرچاوەکان



1008 بینین