کێ پێڵاوی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-14:05:00 - کۆدی بابەت: 2580
کێ پێڵاوی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ پێڵاوی داهێنا

مرۆڤی سەرەتایی ناچاربوو بۆ گەیشتن بە ئەشکەوتەکەی ڕێگە بەردینەکان بە پێ ببڕێ، ئینجا بۆ پاراستنی قاچیان ڕاهاتبوون بە پارچە پێستەیەک یان توێکڵی دار قاچیان داپۆشن، ئەمە یەکەمین جۆری پێڵاو بووە کە مرۆڤ ناسیویەتی.
میسرییە کۆنەکان یەکەم گەلی پێشکەوتوو بوون کە پێڵاویان دروست کرد، کە لە دروست کردنیدا پارچە پێستە و داری تاشراویان بەکارهێناوە و بەستوویانەتە پێیانەوە.. هەندێکجار نوکی پێڵاوەکانیان هەڵگەڕاوە بووە بۆ سەرەوە، تا پەنجەکانی پێیان پارێزراو بێت.
لە وڵاتە ساردەکاندا خەڵکی جۆرێکی تر پێڵاویان داهێنا، کە بریتی بوو لە تورەکەیەکی لە گژوگیا ئاخنراو، دەیانبەستە دەوری هەردوو قاچیانەوە.
بەڵام پێڵاوی جۆری نوێ کە ئێستا دەبینرێت لە کاتی جەنگی خاچپەرستاندا دروست کرا، لەبەر ئەوەی خاچپەرستان دەچوون بۆ شەڕێکی درێژخایەن، پێویستیان بە پێڵاوێکی تەمەن درێژ بوو کە پێکانیان بپارێزێت، هەر بۆیە جۆرێک لە پێڵاویان دروست کرد کە تەمەنی زۆر بێت.
بە تێپەڕ بوونی ڕۆژگار شێوازی پێڵاوی زۆر جوان لە وڵاتانی ئیتاڵیا و فەڕەنسا و بەریتانیا بەدیار کەوت کە لە باشترین چەرم دروست دەکرا. 
پێڵاو هەمیشە لەسەر مۆدێل دروست دەکرێت، بۆ نموونە خەڵکی سەدەی شانزەیەم پێڵاوی لووت پانیان لە لا باشتر بوو بۆ پاراستنی پەنجەکانیان، کەچی لە سەدەی حەڤدەیەمدا پاژنە بەرز بوو بە مۆدێل.. لەگەڵ پێشکەونی تەکنۆلۆژیادا مرۆڤ توانی لە پلاستیک و قوماش و چەرم جۆرەها پێڵاو دروست بکات.


سەرچاوەکان



703 بینین