کەی یەکەمجار سابوون دروستکرا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-14:10:00 - کۆدی بابەت: 2581
کەی یەکەمجار سابوون دروستکرا؟

ناوه‌ڕۆك

کەی بۆ یەکەمجار سابوون دروست کرا؟

وا دەزانن شتێکی بەسود و پێویستی وەک سابون، یەکێک بێت لە داهێنانە هەرە کۆنەکانی مرۆڤ؟.. بە پێچەوانەوە شتێکی تازەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا.
خەڵکی لە کۆندا ڕاهاتبوون لەشیان بە زەیتی زەیتون چەور بکەن، هەروەها بە شلەمەنی و خۆڵەمێش و جۆرەها ڕووەکی تر خۆیان پاک دەکردەوە، لە سەردەمی بلینی کە نوسەرێکی ڕۆمانییە و لە سەدەی یەکەمی زاینیدا ژیاوە، ئاماژەی بۆ دوو جۆر سابوون کردووە، نەرم و ڕەق، بەم شێوە باسی دەکات: داهێنانێکە بۆ چەورکردنی قژ بەکار دێت. بلینی داهێنانەکە بۆ کەسێک دەگەڕێنێتەوە بۆ کەسێک بە ناوی جۆلس.
لە پاشماوەکانی شاری پۆمپێی پاشماوەی کارگەیەکی دروست کردنی سابون دۆزرایەوە کە زۆر لە کارگەکانی سابونی ئەمڕۆ دەچێت و، سەرەڕای ئەوەی زۆربەی زۆری ئەو سابونانەی تا پێش سەد ساڵ بەکار دەهێنرا، لە ماڵەکاندا دروست دەکران.
سابون بە کوڵاندن و سوورکردنەوەی ڕۆن زەیت دروست دەبێت، سەرەتا ڕۆنەکە دەکوڵینرێت، پاشان لە دەفری گەورەدا سور دەکرێتەوە، ئەم کردارە پێ دەگوترێت بە سابونکردن، واتە گۆڕینی ماددە کوڵاوەکان بۆ سابوون... پێش تەواو بوونی ئەم کردارە بە ماوەیەکی کەم خوێ بۆ تێکەڵە کوڵاوەکە زیاد دەکرێت، ئەوەش وا دەکات سابونەکە تا لێواری دەفرەکە هەڵبچێت.
تێکەڵە خوێیەکە کە ماددەی گلیسرین و پیسی هەندێک برژاوی تری تێدایە، لە بنی دەفرەکەدا بن دەنێتەوە و پاشان ڕادەکێشرێت و، ئەم کردارە پێنج تا شەش جار دووبارە دەکرێتەوە، هەموو جارێکیش ئاو بۆ تێکەڵەکە زیاد دەکرێت لەگەڵ ماددەیەکی تفتدا تا دوایین پارچە لە ڕۆنەکە دەگۆڕێت بۆ سابوون، هەنگاوی دووەم شڵەقاندنی سابوونەکەیە بۆ ئەوەی بگۆڕێت بۆ پارچەیەکی نەرم لە کاتی زیادکردنی ئەو ماددانەی کە ڕەنگ و بۆن دەدەنە سابوونەکە.. دوای ئەوە سابوونە تواوەکە ئامادەیە بۆ ئەوەی بە هەر قاڵبێک دەویسترێت دروست بکرێت.


سەرچاوەکان



1503 بینین