کەی یەکەمجار بەنج لە نەشتەرگەری بەکارهات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-14:14:00 - کۆدی بابەت: 2583
کەی یەکەمجار بەنج لە نەشتەرگەری بەکارهات؟

ناوه‌ڕۆك

کەی یەکەمجار بەنج لە نەشتەرگەریدا بەکارهێنرا؟

لەو کاتەوەی کە نەشتەرگەری بووەتە بەشێک لە زانستی پزیشکی، چەندین مەوادای جۆراوجۆر بەکارهێنراوە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری نەخۆشەکە، وەک: گژوگیا و ڕۆن و دەرمان، بەڵام هیچیان سەرکەوتنی تەواوی بەدەست نەهێناوە.
لەبەر ئەوە نەشتەرگەری کێشەیەکی زۆری بۆ نەخۆش هەبوو، بۆیە هەندێک جار لە ئەنجامی ئازاری زۆردا نەخۆشەکە یان دەمرد، یان تووشی کۆست دەبوو.. دوای دۆزینەوەی بێهۆشکەرێکی هاوچەرخ بواری پزیشکی پێشکەوتنێکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی، ئایا دەزانن کەی یەکەمجار بەنج بەکارهێنراوە؟
بێهۆشکەر ماددەیەکە دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەست لە لاشەدا، دۆزینەوەشی کارێکی هەژێنەر بوو.
کیمیاگەری بەریتانی هێنمەری داڤی ساڵی ١٧٩٩ هەندێک گازی پێکەنین هێنەر (ترشی نەتری) هەڵمژی، سەیری کرد دەبێتە هۆی بێهۆش بوون، داڤی ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوەی لە ساڵی ١٨٤٤ دا بڵاو کردەوە.
هۆراس ویڵز لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکەم نەشتەرگەری دانی کرد بە بەکارهێنانی ترشی نەتری وەک بەنج دوو ساڵ پێش ئەوە، واتە لە ساڵی ١٨٤٢ دا، یەکەم نەشتەرگەریی بێ ئازار کرا لەسەر دەستی کرۆ فۆرد لۆنگ بە بەکارهێنانی ئەتیر وەکو بەنج.
ساڵی ١٨٤٧ وترا کە کلۆرۆ فۆرم وەک بێهۆشکەر هەمان کاریگەری هەیە، لە کۆتاییدا پزیشکەکان ڕێگەیەکیان دۆزییەوە بۆ زاڵ بوون بەسەر نەشتەرگەریدا، بەوەی بەنجەکەیان ماوەیەکی زۆر نەخۆشەکە بێهۆش دەکات بێ ئەوەی پزیشکەکان پەلە بکەن لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەدا.
لەم سەردەمەی خۆشماندا چەندین جۆر بێهۆشکەری نوێ دروست کراوە، بەکارهێنانیشی بە دوو جۆرە:

شوێنی ''مەوزوعی''.

گشتی ''عام''.

شوێنی بەکار دەهێنرێت بۆ بەنجکردنی بەشێکی تایبەتی لەش، کە دەبێتە هۆی نەگواستنەوەی لێدانە کارەباییەکان لە خانەکانی دەماردا.. یەکەم ماددە لەم بێهۆش کەرەدا بەکارهێنرا ماددەی کۆکایین بوو، بەڵام ساڵی ١٩٠٥ دا، بێهۆشکەرێکی لەمە بەهێزتر دۆزرایەوە کە پێی دەوترێت پرۆکایین.
بەنجی گشتی وا دەکات، لاشە هەستی لای خۆی نەمێنێت، ئەویش بە بەکارهێنانی ترشی نەتری لەگەڵ ئەتیری کلۆرۆ فۆرمدا، لە ماوەی چەند چرکەیەکدا ئیشی خۆی دەکات، بەڵام دوای نەمانی کاریگەری چارەسەرەکە، کەسە بەنجکراوەکە دێتەوە سەر هۆشی خۆی.


سەرچاوەکان



1143 بینین