لە کەیەوە مرۆڤ قژی دەتاشێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-14:20:00 - کۆدی بابەت: 2584
لە کەیەوە مرۆڤ قژی دەتاشێت؟

ناوه‌ڕۆك

لە کەیەوە مرۆڤ سەری دەتاشێت؟

کەس ناتوانێت دەست نیشانی یەکەم کەس بکات، بیرۆکەی سەرتاشین یان داهێنانی هێنابێتە گۆڕێ، ئێمە دەزانین هەزاران ساڵ لەمەو پێش، شانە هاوەلی ژن بووە، وەک چۆن ژن قژی پەلکە کردووە لە دێر زەمانەوە، بەڵام نەریتی قژ درێژکردنەوەی ژنان و کورتکردنەوەی لە لای پیاوان شتێکی تازەیە.
پیاوان لە چاخەکانی ناوەڕاستدا قژیان درێژ دەکرد و دەیان کردە پەلکە و بە پەتێک دەیانبەست، ئەگەر قژیشیان درێژ نەبوایە ئەوا قژێکی درێژیان دەکڕی و لەسەریان دەنا.. هنری هەشتەم- پادشای بەریتانیا مۆدێلی قژ کورتکردنەوەی پیاوانی داهێنا، فەرمانی دا دەبێت پیاوان قژ کورت بکەنەوە، بەڵام قبوڵی کرد ڕیش و سمێڵ درێژ بکەن... کەچی کاتێک جێمسی یەکەم بوو بە پادشا جارێکی تر مۆدی قژ درێژکردنی پیاوان گەڕایەوە.
لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەهەمدا خەڵکی بەڕیتانیا بوون بە دوو بەشەوە سەبارەت بە قژ، بەشێکیان وایان بە باش دەزانی وژیان کورت بێت و ڕیش درێژ بکەن، بەشێکیان پێیان باش بوو قژ درێژ بکەن و ڕیش کورت بکەنەوە، تا لە ئاکامدا لە دەوروبەری ساڵی ١٨٠٠ مۆدی قژ کورت کردنەوە لای پیاوان بە تەواوی جێگیر بوو.

ئافرەتان هەمیشە مەیلیان لە قژ درێژ کردن هەبووە، بەڵام مۆدی قژ کورتکردنەوە لە لای پیاوان ئەفراندنێک بوو لە کۆشکی لویسی چواردەهەمدا سەری هەڵدا.
ئەمڕۆ ئافرەتان بۆیە قژ کورت دەکەنەوە، نەک لەبەر ئەوەی مۆدە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە سوکە و پێویستی بە بەکارهێنانی ماشە و قژ گیرە و شانە و داهێةان نییە.
ئەمڕۆ ئارایشتگا و بایەخدان بە قژ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینوە، لە کاتێکدا ساڵی ١٤٦١ بۆ یەکەم جار داننرا بە پیشەی سەرتاشین وەک پیشەیەک، ئەویش لە سەردەمی لویسی چواردەهەمدا بوو لە فەڕەنسا.


سەرچاوەکان



634 بینین