نەریتی تایفەگەری کۆمەڵایەتی لە هیندستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-14:30:00 - کۆدی بابەت: 2586
نەریتی تایفەگەری کۆمەڵایەتی لە هیندستان

ناوه‌ڕۆك

نەریتی تایفەگەری کۆمەڵایەتی

لە هیندستان یاسایەک هەیە خەڵکی هیندستان دەکاتە چەند چینێکی کۆمەڵایەتی جیاوازەوە، یان چەند چینێکی داخراوەوە، چینی داخراو ئەو چینەیە، کە ئەو کەسە تێیدا لەدایک دەبێت و، لەسەرەوە بۆ خوارەوە بەم جۆرەیە.

  1. بەرهەمانی:  چینی ئاینین لای هیندۆسەکان.
  2. کشتاری:  چینی جەنگاوەران و دەسەڵاتدارانی دونیایین.
  3. فایسی:  چینی بازرگان و پیشەوەرانە.
  4. سۆدرا:  خزمەت کارەکانن.
  5. بانشاما:  بێزراوەکانن، لە ڕاستیدا ئەمانە سەر بە هیچ چینێک نین بۆیە ناوی بێزراوەکانیان لێنراوە.

هاوڵاتییەکی هیندستان لە هەر چینێک لەدایک بێت ناتوانێت چینەکەی خۆی بگۆڕێت و سەرکەوێت بۆ چینێکی باڵاتر، هەرچەندە خوێندەوار و دەوڵەمەندیش بێت، هیندستان یاسا و ڕێسای زۆری هەیە سەبارەت بە جۆری ئەو پەیوەندییەی کە ئەندامی چینێک لەگەڵ ئەندامانی چینەکانی تردا دەبەستێتەوە.
لەبەر ئەوە نەریتی تایفەگەری کۆمەڵایەتی لە هیندستاندا، زۆر بە ڕەقی لەگەڵ کۆمەڵگای هیندستانی دا مامەڵە دەکات، کەواتە نەریتی تایفەگەری کۆمەڵایەتی لە هیندستان چۆن دروست بوو؟
بیردۆزێک هەیە دەڵێت: کاتێک ئارییەکان هیند و ئەورووپییەکان گەیشتنە هیندستان لە ساڵی ١٥٠٠ ی پێش زایندا ئەو نەریتەیان دروست کرد، لەبەر ئەوەی ئارییەکان باڵا بەرز و سور و سپی و لوت باریک و قژ ڕەش بوون، ژیانیان بەگوێرەی چینایەتی کۆمەڵایەتی پۆلێن کرابوو، ئەو نەریتە تایفەگەرییە وای کردبوو هەرچەندە کەمینە بوون، بەڵام دەسەڵاتدار بن.
لەگەڵ ئەوەی دەستوری هیندستانی جیاوازی چینایەتی قەدەغە کردووە، کەچی نەریتی تایفەگەری هێشتا لە گۆڕێدایە، بڕواش وایە بۆ ماوەیەکی زۆریش بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی لە هەزاران ساڵەوە ئەو نەریتە لە هیندستاندا هەیە، وە وەک جۆرێک لە دەزگای ئاینی لێ هاتووە.


سەرچاوەکان



748 بینین