تایتانیک (1997)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-15:10:00 - کۆدی بابەت: 2591
تایتانیک (1997)

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

رۆزی ١٧ ساڵ کە لە خێزانێکی نایابە دەیانەوێت ڕۆز بە شوو بدەن، بەڵام لە کاتی ڕۆیشتنە سەر کەشتی تایتانیک ڕۆز کوڕێک دەبینێت (جاک داونسن) کە وێنەکێشە وە ئەکەونە داوی خۆشەویستی یەکتر بەڵام دواتر
 
تایتانێک، فیلمێكی کارەسات ئامێزێکی رۆمانسسیە لە دەرھێنان و نوسینی جەیمس کامیرۆنە، ‏‎باس لە کارەساتی نقوم بوونی کەشتی ئار ئێم ئێس دەکات کە لە یەکەم گەشتی دا نقوم دەبێ ‏‎کەوا لیۆناردۆ دیکاپیرۆ رۆڵی پاڵەوانی سەرەکی ئەبینێ لەگەڵ کیت وێنسڵت کەوا دوو کەسن لە دوو پلەی کۆمەڵگای جیاواز دەکەونە داوی خۆشەویستی یەکتر لە یەکەم گەشتی تایتانیک لە ساڵی ١٩١٢ ‏‎کامیرۆن روداوەکانی لە شکانی کەشتی تایتانیک وەرگرتووە کە بەراستی نقوم بووە و کردویەتی بە فیلم، خۆی لە راستیدا ھیچ چیرۆکێکی خۆشەویستی بوونی نەبووە لە نێوان جاک و رۆز بەڵکو چیرۆکێکی خۆشەویستی وایان دروست کردووە تاوەکو زیاتر بینەر رابکێشێت بۆ فێلمەکە بۆ ئەوەی ئەو کارەساتە بخاتە روو، فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٥ دەستکرا بە دروستکردنی کاتێک کامیرۆن ی دەرھێنەر شکانی کەشتی تایتانیک وێنەگرت وە ھەروەھا وێنە گرتنەکە لەسەرکەشتی akademik mstislav keldysh کرا خۆی کەشتیەکە کە لە فیلمەکە دیارە بە کۆمپیوتەر کراوە، فێلمەکە دابشکراوە لە لایەن پاراماونت بیکتشرز و تونتیس سێنتشۆری فۆکس، فێلمەکە لە سەردەمی خۆی زۆرترین تێچووی ھەبووە واتا لە ھەموو فیلمێک زیاتر پارەی تێدا سەرف کراوە کە وا گەیشتە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار دواتر دوای ئەوەی لە ١٢/١٢/١٩٩٧ دەرچوو سەرکەوتنێکی زۆر باشی بەدەست ھێنا ئەم لە رووی دارایی ھەم لەرووی بازرگانی، پاڵێوراو بوو بۆ ١٤ خەڵاتی ئۆسکار وە ١٢ خەڵاتی توانی بە دەسی بھێنێ کە تێیدا باشرین فێلم و باشترین دەرھێنەر بە دەستھێنا، وە قازانجەکەی لە جیھان گەیشیە ٢.١٥ ملیار دۆلار کە خۆی تێچووەکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بوو وە بەرزترین داھاتی ھەبوو تا ساڵی ٢٠١٠ دواتر کە فیلمی ئەڤەتار ھات توانی قازانجێکی زیاتر کۆ بکاتەوە کە دەرھێنەرەکەشی ھامان دەرھێنەر تایتانیک بوو جەیمس کامیرۆن، دواتر ڤێرژنی دووری لە ٤ /٤/٢٠١٢ وە ئەمەش بۆ زیندوکردنەوەی فیلمەکە بوو بۆیە تێچووەکەی کە ٢٠٠ ملیۆن بوو گەیشتە ٣٤٣.٦ ملیۆن لەبەر بلاو کردنەوەی بە شێوەی ٣ دووری لە ساڵی ١٩٩٦ کەوا راوچیەکی گەنجینە برۆک لۆفیت و گروپەکەی کە لەسەر akademik mstislav keldysh کەشتی بوون کەوا بە دوای کەشتی تایتانیکی نقووم بو دەگەران کەوایان دەزانی لەسە پشتی کەشتیەکە ئەڵماسێکی گران بەھای لێماوە کەوا لە کەشتیەکە رسمی ئافرەتێکیان بینیوە کەوا ئەڵماسەکەی لە مل بووە لە ١٤/٤/١٩١٢ وە ئەو رۆژە بوو کە کەشتیەکەی لێ نقوم بووە....... فێلمی تایتانیک کۆتایی پێ نەھات ناوەراستی ساڵی ١٩٩٧ کێشەکان زیاد بوون لە ھۆڵیۆدویستیان ماوەکەی ھێشتا درێژ بکەنەوە بەڵام دەرھێنەر رەتی کردەوە لە باکووری ئەمەریکا پەخش کرا بەھۆی پاراماونت لە ١٩/١٢/١٩٩٧ وە پارەیەکی باشی کۆکردەوە لە ھەفتەی یەکەمی وە نەگەھیشتە سینەماکان جیھان تاوەکو ساڵی نوێ لە ئێستادا ساڵی ٢٠٢٠ فیلمەکە لە پلەی سێیەمە بۆ زۆرترن داھات کەوا قازانجەکەی گەیشتۆتە ١٠٨ ملار دۆلاری ئەمریکی لە ساڵی ١٩٩٨ باڵبژێرکرا بۆ ١٤ خەڵات ١٢ ی بردەوە وە زۆرترین خەڵاتی ئەکادیمی بە دەست ھێناوە
دەرهێنەر 
جەیمس کامیرۆن

نووسەرەكان

جەیمس کامیرۆن

ئەكتەرەكان

لیۆناردۆ دیکاپریۆ,کەیت وینسڵیت,بیڵی زەین

كات

194 خولەك

تێچوو

$200,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

17/11/1997


سەرچاوەکان



3363 بینین