کتێبی کەمانچەژەن

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-05-28-20:03:00 - کۆدی بابەت: 2614
کتێبی کەمانچەژەن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەدەبی نووسراوی کوردی لە زەمینەی تەنز و گاڵتەدا بەداخەوە زۆر دەوڵەمەند نیە، ژمارەی ئەو بەرھەمانەی کە لەم ژانرەدا خوڵقاون و بایەخی ئەدەبی و ھونەرییان ھەیە، لە ژمارەی ئەنگوستەکانی دەست زیاتر نین. یەکێ لەم بەرھەمە کەمانە، ڕۆمانێکە بە ناوی ''کەمانچەژەن'' کە گوایە لە زمانی ئاڵمانی‌یەوە کراوەتە تورکی و لە زمانی تورکی‌یەوە وەرگێڕدراوەتە سەر کوردی.

''کەمانچەژەن'' کە یەکێکە لە بەرھەمە کۆنەکانی مێژووی وەرگێڕانی کوردی‌‌یە و دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم، ئێستەش بەرھەمێکی تەڕ و پاراوە و خوێندنەوەی ئەم چیرۆکە پڕ لە گاڵتە و گەپە ھەم مایەی شادی و پێکەنینە، ھەم دەرسنامەیەکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت فێری وشە و زاراوە و ڕێزمانی ڕەسەنی کوردی بن، ھەم ئەوەندەی لەباردا ھەیە، لەباری زمانەوە، ببێ بە سەرمەشقێکی باش بۆ وەرگێڕانی کورد.

ناسنامەی كتێب

چیرۆكی كۆڵنەدان و بەردەوامییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان. مرۆڤ پێویستە لەسەری لەمپەرەكانی ڕێگای تێپەڕێنێت و بە شێوەیەكی ئازایانە ڕووبەرووی ئاستەنگەكان بێتەوە. ئەم ڕۆمانە چیرۆكی ژیانی مرۆڤی كۆڵنەدەرە كە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەی لە هیچ كارێك ناگەڕێتەوە.
كەمانچەژەن
ناوی كتێب
هانس كریستیان ئەندرسن. نووسین
پیرەمێرد وەرگێڕان
ڕۆمان بابەت
182 لاپەڕە ژمارەی لاپەڕە
ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان. ناوەندی چاپ
 

ئەم کتێبە ڕۆمانێکی ئەڵمانییە ، پیرەمێرد لە توورکییەوە وەریگێڕاوە، لە کتێبەکەدا دەڵێت کە نووسەرەکەی نەزانراوە بەڵام لە بنەڕەتدا نووسەرەکەی نوسەرێکی بەناوبانگی دانیمارکییە و لە دوتوێی ٣ بەرگدا لە ساڵی ١٨٢٧ بە ناوی ''تەنها کەمانچەژەنێکەوە'' بڵاوی کردۆتەوە .

كورتەیەك لە كتێبەكە

ئەم کتێبە ساویلکەیی و خۆشباوەڕی و بڕوا بەخۆبوون  و بەردەوام بوون و هیوا و شەڕ و عیشقە. کە ئەوەندەی تر ڕۆمانەکەی بە چێژ کردووە.
ڕۆمانەکە باس لە گەنجێکی لادێی دەکات کە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کچێکی ڕۆشنبیر و دەوڵەمەندەوە، بەڵام ڕووداوێکیان بەسەردا دێت و  لە یەکدی جیا دەبنەوە،
بەڵام ئەم گەنجە کۆڵ نادات و هەر بەدوای خۆشەویستەکەیدا دەگەڕێت، چەندین لادێ و شار دەکات و هەندێکیان زۆر خراپ دەبن لەگەڵیاندا و هەندێکی دیکەشیان زۆر باش دەبن و یارمەتییان دەدەن، چەندین ڕووداوی ناخۆش و بە ئازاری توش دەبێت و دەربەدەری و هەژاری و چەندین شتی دیکەی بەسەردا دێت، بەڵام خۆشبەختانە لە نیوەی ڕێگاکەیدا هاوڕێیەکی زۆر بەوەفا و باشی بۆ پەیدا دەبێت و یارمەتی دەرێکی چاکی دەبێت تا خۆشەویستەکەی دەدۆزێتەوە. 


سەرچاوەکان



2263 بینین